جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ره‌تى ده‌كاته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك درابێت به‌كه‌سێكى عه‌ره‌ب و راى ده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێسته بریارێكى فه‌رمى له‌وباره‌یه‌وه نییه.
له كه‌كووك ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه فازڵ ئه‌سوه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراقه‌وه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك دیارى كرابێت، به‌ڵام ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن له‌وه بێ ئاگان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، ئه‌ڵماس فازڵ جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك به "وشه"ى راگه‌یاند، تا ئێسته هیچ شتێكى فه‌رمى نییه بۆ دانانى كه‌سێكى عه‌ره‌ب له پۆستى به‌رێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك و ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا ده‌نگۆیه.
زیاتر گوتى، زۆربه‌ى پۆسته‌كانى كه‌ركووك به سازان دانراون، به‌ڵام پێویسته ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ئاگه‌دارى دانانى كه‌سه‌كان بن و هیچ شتێكى فه‌رمى له‌وباره‌یه‌وه نه‌هاتووه‌ته ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا.
پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك پشكى توركمانه، بۆیه دانانى كه‌سێكى عه‌ره‌ب له‌و پۆسته كێشه دروست ده‌كات و به‌گوته‌ى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه ببێت به‌فه‌رمى، ده‌یبه‌نه‌وه ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى شاره‌كه.