له نه‌خوشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شارۆكه‌ی زاخۆ، كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵان له ده‌ست تیمێكی پزیشكی گیانی له ده‌ست دا و باوكی كچه‌كه‌ش راده‌گه‌یه‌نێ كه سكاڵا له دژی پزیشكه‌كان تۆمار ده‌كات.
دوێنێ یه‌كشه‌م (19ی شوبات/ فێبرایه‌ر) كچێك به‌ناوی "ر. ت." كه ته‌مه‌نی 18 ساڵ بووه، به‌هۆی بوونی نه‌خۆشیی رژێنی ده‌ره‌قی له گه‌روویدا، به‌په‌له گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی زاخۆ و له‌وێ ڕاسته‌وخۆ براوه‌ته ژووری نه‌شته‌رگه‌ری و تیمێكی پزیشكی كه له سێ كه‌س پێك هاتوون، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان بۆ كردووه، به‌ڵام كچه‌كه ڕزگاری نه‌بووه و گیانی له ده‌ست داوه.
"
ت. ز." باوكی كچه‌كه به "وشه"ی گوت: چه‌ند ڕۆژێك بوو كچه‌كه‌م به‌هۆی ئازاری نێو ده‌م و قورگی ده‌یناڵاند و زۆر ئازاری ده‌كێشا، بۆیه به‌په‌له بردمانه لای پزیشكێك له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خوشخانه، به‌ڵام ئه‌وان گوتیان ده‌بێ به‌په‌له بیگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌تن، پاش زیاتر له دوو سه‌عات، له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌كه ئاگه‌دار كراینه‌وه كه كچه‌كه‌تان گیانی له ده‌ست داوه.
ئه‌وه‌شی گوت: له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه هیچ زانیارییه‌كمان له‌باره‌ی مه‌ترسیی دۆخی كچه‌كه‌مان پێ نه‌گیشتووه و ڕاسته‌وخۆ براوه‌ته نه‌شته‌رگه‌ری، ته‌نانه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگه‌دار بین، دوای گیان له‌ده‌ستدانی براوه‌ته پزیشكی دادی دهۆك، بۆیه ئێمه ئه‌وه قبووڵ ناكه‌ین و له‌سه‌ری خۆش نابین.
"ئه‌ركان ئه‌حمه‌د" به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی زاخۆ گوتی: كاتێك كچه‌كه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه، له دۆخێكی خراپ‌دا بووه، دوومه‌ڵێك له‌سه‌ر قورگی بووه، پزیشكه‌كانیش هه‌وڵی ته‌واویان داوه، به‌ڵام نه‌توانراوه فریای بكه‌ون.
زیاتر گوتی: پێشتر بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رگرتبوو، بۆیه كاتێك له لای ئێمه‌ش نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا، به‌ڵام سوودی نه‌بووه و له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش نزیكی یه‌ك لیتر "كێم" له قورگی ده‌رهێنراوه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه ئه‌وان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ڕووداوه ده‌كه‌ن و دۆسیه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ كه‌سێك به تۆمه‌تی ئه‌و ڕووداوه نه‌گیراوه.
باوكی ده‌ڵێ: پێم وایه پزیشكانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كه‌مته‌رخه‌م بوون له گیان له‌ده‌ستدانی كچه‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه سكاڵا تۆمار ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پزیشكانه به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن.
رائید هێمن سلێمان به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پۆلیسی دهۆك گوتی: به‌پێی بڕیاری دادوه‌ری دادگه‌ی زاخۆ، به پشتبه‌ستن به ماده‌ی 411ی یاسای سزای عێراقی، له‌لایه‌ن پۆلیسی زاخۆ و بنكه‌ی پۆلیسی ده‌لال، به دواداچوون له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كچه‌كه ده‌كرێت.
زاخۆ/ نه‌وزاد هلۆری