مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان، پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له مه‌ولوود چاوش ئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێ گه‌یشت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆكی حكوومه‌ت كرد بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو د. فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر و خوالێخۆشبوو شێخ مه‌حموود شێخ عه‌بدوڵا بارزانی كه‌سایه‌تی ناسراوی ده‌ڤه‌ری بارزان و هاوخه‌میی خۆی ده‌ربڕی.
هاوكات سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای كرد بۆ پێوه‌ندییه‌كه و هاوخه‌مییان.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه له ته‌وه‌رێكی تری پێوه‌ندییه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی پێوه‌ندی و هاوئاهه‌نگی هه‌ردوولا كرا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئاڵۆگۆڕكردنی شاره‌زایی ته‌ندروستی له‌و بواره‌دا.