ده‌زگه‌ی گشتیی كاروباری مین له رێگه‌ی ستاف و تیمه‌كانیه‌وه به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیییه‌كانی بواری مین و ته‌قه‌مه‌نی، توانیویه‌تی زیاتر له 14 هه‌زار و 645 بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی و مینی چێنراو له ناو ببات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی گشتیی كاروباری مین به "وشه"ى راگه‌یاند، له ساڵی 2016 به‌هه‌وڵ و ماندووبوونی كارمه‌ندانی بواری پاكسازی مین له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانمان له پارێزگاكان و رێكخراوه‌كانی بواری مین له هه‌رێمی كوردستاندا، توانیومانه زیاد له 14 هه‌زار و 645 مین و ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبی چێنراو له‌ناو به‌رین به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ژێر ده‌ستی داعش ئازادی كردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ده‌زگه مین گوتی، ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ژێر ده‌ستی داعش ئازادی كردووه‌ته‌وه، سه‌رجه‌می به بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی بۆمبڕێژ كرابوو وه‌ك ده‌زگه‌ی مین كه ئه‌ركی كاروباری مین له هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌په‌ڕێنین به‌ته‌نیا له‌و ناوچانه زیاتر له حه‌وت و 955 كه‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نی و بۆمب له‌ناو ببه‌ین كه به له‌ناوبردنی ئه‌و رێژه بۆمبه، گیانی هه‌زاران كه‌س له مردن و كه‌مئه‌ندامبوون ده‌پارێزرێت.
له كۆتای لێدوانه‌كه‌شی ئاشكراى كرد، له ساڵی 2016 به به‌راورد به ساڵی 2015 زۆرترین مین و ته‌قه‌مه‌نی له هه‌رێمی كوردستان له ناو براون، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ئازادكردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆرتر له خاكی كوردستان له ژێر ده‌ستی داعش له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه، هه‌روه‌ها هاتنی رێكخراوه‌كانی بواری مین بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو ئه‌وانه وای كردووه پرۆسه‌ی پاكسازی بۆ ناوچه مه‌ترسیداره‌كان خێراتر بكه‌ین و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، چونكه تا له بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی و پاشماوه‌ی جه‌نگی ئه‌و ناچانه پاك نه‌كرێنه‌وه، ناتوانرێ هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك بۆ ئه‌و شوێنانه دابین بكرێت.
هه‌رێمى كوردستان دواى هێرشه‌كانى داعش، به‌شێكى زۆرى ئه‌و شوێنانه‌ى ئازاد كراون له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، داعش به ته‌قه‌مه‌نى بۆمبڕێژى كردووه، به‌شێكى ناوچه سنوورییه‌كانیشى به پاشماوه‌ى ڕ‌ژێمى پێشوو بۆمبڕێژ كراوه.