له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى نێوان پارێزگاى كه‌ركووك و فه‌رمانگه‌كانى خزمه‌تگوزارى شاره‌كه، نه‌جمه‌دین كه‌ریم ڕازیبوونى خۆى ئاشكرا كردووه به گۆڕینى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى شارى كه‌ركووك له‌لایه‌ن به‌غداوه، ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووكیش ده‌ڵێت ناكرێ هه‌ر كه‌سێك بێت واسیته‌ى هه‌بێت بكرێته به‌ڕێوه‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م محه‌مه‌د كه‌مال ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، گۆڕینى به‌ڕێوه‌به‌ر شتێكى ئاسایییه، به‌ڵام پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌ن و له‌وێ بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، باشه بۆچى به‌غدا ناچێت به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى به‌غدا یان به‌سڕه بگۆڕێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌ڵێت، ناكرێت هه‌ر كه‌سێك بێت واسیته‌ى هه‌بێت بكرێته به‌ڕێوه‌به‌ر، ئاسایییه به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك بگۆڕێت، به‌ڵام به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌ن و به شێوه‌ى ده‌نگدان بێت.
محه‌مه‌د كه‌مال ئاشكراى ده‌كات، به‌غدا وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕیی ژێر ده‌ستى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌ركووك ده‌كات، ئایا بۆچى كه‌ركووك شار نییه پارێزگا نییه، بۆچى ناتوانێت بڕیاره‌كانى ئاراسته‌ى پارێزگاكانى تر بكات.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی عێراق، هه‌فته‌ی رابردوو بڕیاری دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك بگۆڕێت، ئه‌وه‌ش به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و به‌هۆیه‌وه نیگه‌رانی به‌دوا داهات، په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك جگه له خوێندكارى ناوخۆى پارێزگاكه، 85 هه‌زار خوێندكاری ئاواره‌ی له‌خۆ گرتووه.