نوێنه‌رایه‌تى جووه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیارى ده‌ست به‌كاركردنه‌وه‌یان دایه‌وه ئه‌وه دوابه‌دواى ئه‌وه‌ى رۆژی 16 ئه‌م مانگه، نوێنه‌رایه‌تی جووه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی كاره‌كانیان هه‌ڵپه‌سارد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمى نوێنه‌رایه‌تى جووه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ده‌ستیان به‌كاركردن كرده‌وه.
زیاتر گوتى، به‌چه‌ند هۆكارێك له چه‌ند ڕۆژى رابردوودا كاره‌كانیان هه‌ڵپه‌ساردبوو، به‌ڵام دواى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌وه‌كاله‌ت ده‌ستیان به‌كاركردن كرده‌وه.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌م شێرزاد عومه‌ر، نوێنه‌رایه‌تی جووه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى داوه، هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه پرسی پێكه‌وه‌ژیان ستراتیژیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ئێمه‌ش له جاران زیاتر گه‌رم و گوڕتر ده‌بین بۆ كار و چالاكییه‌كانمان، هیچ هێزێكیش ناتوانێ درز بخاته نێوانمان.