میدیاكانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، سوپای ئیسرائیل كه‌وتووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌یه تره‌مپ فه‌رمانی هێرش بۆ سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی ئه‌تۆمی ئێران ده‌ربكات.
ئه‌گه‌ر هه‌یه تره‌مپ فه‌رمانی هێرش بۆ سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی ئه‌تۆمی ئێران ده‌ربكات
.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی تشرینی دووه‌م، ماڵپه‌ڕی ئه‌مه‌ریكی ئهكسیۆز ئاشكرای كردووه، دوێنێ سه‌رۆك وه‌زیرانی
ئیسرائیل سوپای وڵاته‌كه‌ی ئاگه‌دار كردووه خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م سه‌ربازانی ئیسرائیلی خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌یان ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئاماده‌باشییه به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌نجام دراوه و ره‌نگه هۆكاره‌كه‌ی هه‌ستیاریی ئه‌و دوو مانگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ بێت له ده‌سه‌ڵات.
زیاتر روونیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا نیازی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران هه‌بێت، بێگومان به‌ر له هه‌موو شوێنێك ئیسرائیل ئاگه‌دار ده‌كرێته‌وه.
هه‌رچه‌ند ئه‌و به‌رپرسانه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئیسرائیل ته‌نیا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان كه‌وتووه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه، به‌ڵام میدیا ئیسرائیلییه‌كان هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی نێوان سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلیان له هه‌فته‌ی رابردوو بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئیسرائیل له‌وه نیگه‌رانه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ئه‌نجام بدات، ئه‌گه‌ر هه‌یه تاران له رێی حزبوڵای لبنانه‌وه هه‌وڵی تۆڵه‌كردنه‌وه له ئورشه‌لیم بدات و ئه‌وه‌ش وای كردووه هێزه‌كانیان بخه‌نه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.