حكوومه‌تی باشووری سوودان، سه‌رهه‌ڵدانی برسیه‌تی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته راگه‌یاند و هۆشداری له‌وه‌ش دا كه تا ته‌مووز یۆلیۆی داهاتوو، نیوه‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ستی كه‌میی خۆراكه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئیسایا چۆل ئاروای سه‌رۆكی نووسینگه‌ی نیشتمانی ئامار له باشووری سوودان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له جوبای پایه‌ته‌خت رای گه‌یاند، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ویلایه‌تی وه‌حده وه‌ك ناوچه‌یه‌كی برسیه‌تی یان دووچاربوو بۆ مه‌ترسی برسیه‌تی پۆلێن ده‌كرێت.
ئه‌و به‌رپرسه پێشبینی ده‌كات كه له نێوان مانگه‌كانی شوباتی ئێسته و نیسانی داهاتوودا، نزیكه‌ی چوار ملیۆن و 900 هه‌زار كه‌س به‌ده‌ست نه‌مانی ئاسایشی خۆراك بناڵێنن له‌و وڵاته‌دا و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ململانێی ئه‌و وڵاته و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك و ته‌گه‌ره تێكه‌وتنی ئابووری و دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌می كشتوكاڵی گه‌ڕانده‌وه.
ئاروای دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه كه تا مانگی ته‌مووز یۆلیۆ، ژماره‌كه بۆ پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س به‌رز ده‌بێته‌وه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رای گه‌یاند كه له ماوه‌ی دوو ساڵدا له باشووری سوودان 50 هه‌زار كه‌س به‌هۆی جه‌نگی ناوه‌خۆیی كوژراون، كه له نێوان لایه‌نگرانی سیلڤا كیر سه‌رۆكی باشووری سوودان و ریك مشاری جێگره‌كه‌ی له كانوونی یه‌كه‌می 2013 ده‌ستی پێ كردووه و هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ست كوشتن و رفاندن و ده‌ربه‌ده‌ركردنی ئه‌وان ده‌یكه‌ن بوونه‌ته قوربانی.