ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند و به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان بێت ته‌ڵاڵ له ژێر گوشاری لایه‌نه شیعه‌كاندا ئه‌و كاره‌ی كردووه.
ئه‌مرۆِ پێنجشه‌م 26ی تشرینی دووه‌م، ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ له تویته‌ر، چه‌ند په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كردووه.
"ئه‌و ئه‌ركه زۆر ورد و هه‌ستیاره، پیاوێكی نیشتمانی و خاوه‌ن نیازێكی راستگۆیانه، رایسپاردم، به‌ڵام تێگه‌یشتنی من جیاوازه" له تویتێكدا وای نووسیوه.
ئه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ته‌ڵاڵ له‌لایه‌ن هه‌ندێك میدیای عێراقییه‌وه لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ كراوه كه له ژێر گوشاری شیعه‌كاندا ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ك پێیان وایه لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هۆكارێك بووبێت بۆ ئه‌و كاره.