شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسه‌وه به ئۆتۆمبێلێك ته‌قه له د.محه‌مه‌د حاجی ڕاوێژكاری سیاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرا و ناوبراو به سه‌لامه‌تی رزگاری بووه و دواتریش ته‌قه‌كه‌ره‌كان هه‌ڵاتوون.
محه‌مه‌د حاجی ڕاوێژكاری سیاسی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو سه‌عات 8:00 ئێواره‌وه دوای ئه‌وه‌ی له گوندی ئینگلیزی به‌ره‌و ماڵه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئۆتۆمبێلێك ته‌قه‌ی لێ كردین.
هه‌روه‌ها گوتی، دوای ئه‌و ته‌قانه‌ی له ئۆتۆمبێله‌كه‌وه له ئێمه كران، ئێمه وه‌ستاین، به‌ڵام ته‌قه‌كه‌ره‌كان به ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه ڕایان كرد.
جێی باسه د. محه‌مه‌د حاجی پێشتر به‌رپرسی ژووری پێوه‌ندییه سیاسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو، دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له جیاتی چوار ساڵی ئارام كه به‌ڵێنیان به خه‌ڵك دابوو، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه هه‌نگاویان نا، ناوبراو ده‌ستی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كێشایه‌وه و وه‌ك ڕاوێژكاری سیاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بوو.
له ژماره‌ی ڕابردووی هه‌فته‌نامه‌ی "وشه"دا د. محه‌مه‌د حاجی له دیدارێكدا ئاشكرای كرد، كه دوای ده‌ست كێشانه‌وه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ڵمه‌تێكی جنێودان به‌رامبه‌ر ناوبراو ده‌ستی پێ كرد و هێرش كرایه سه‌ر خانه‌واده‌كه‌شم و گۆڕانیش له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌فافیه‌ت و بنه‌مای دیموكراتی دروست بووه، به‌ڵام ئه‌وانه هه‌روه‌ك دروشم ماونه‌ته‌وه و نه‌بوون به كاری سیاسی ئه‌و حزبه.