دوو حزبی كوردستان یەك دەگرن

:: PM:05:20:20/02/2017 ‌

دوو حزبی كوردستان یەك دەگرن و دەبن بەیەك حزب بە ناوی "پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان" و بەو شێوەیە حزبی بزووتنەوەی جەماوەری كوردستان نامێنێت.

ئەمڕۆ دووشەم هەریەك لە "پارتی ڕەنجدەران و كرێكارانی كوردستان" لەگەڵ "بزووتنەوەی جەماوەری كوردستان" لەژێر ناوی "پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان" یەكگرتنیان ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە و تیایدا هاتووە، دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆبوونەوەی چڕ، سەركردایەتیی هەردوو حزب گەیشتن بەو دەرئەنجامەی كە پێویستە یەك بگرن و هەڤاڵانی بزووتنەوەی جەماوەری كوردستان لە ناو ریزەكانی پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستاندا درێژە بە خەباتی سیاسی و رێكخراوەیی خۆیان بدەن.

شایەنی باسە كە بزووتنەوەی جەماوەری كوردستان لە ساڵی 2014 دامەزرا و هاوكات پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان لە ساڵی 1995 دامەزراوە.





وشە - رامیار جەواد