تا مانگی حوزەیران تەواوی ئەمەریكییەكان بە پێكوتەی كۆرۆنا دەكوترێن

:: AM:10:06:01/12/2020 ‌
بەرپرسی هەڵمەتی كوتان لە ئەمەریكا ئاشكرای كرد تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو، تەواوی ئەمەریكییەكان كە خوازیاری لێدانی پێكوتەی كۆرۆنان، دەكوترێن.

جەنەراڵ سترۆسكی بەڕێوەبەری دابینكردن، بەرهەمهێنان و دابەشكردنی پێكوتەی كۆرۆنا لە ئەمەریكا باسی لەوە كردووە، تا ئەو كاتە زیاتر لە 300 ملیۆن پێكوتەی كۆرۆنا لە بەردەستدا دەبێت بۆ ئەوەی ئەمەریكییەكانی پێ بكوترێت.

كۆمپانیای دەرمانسازی مۆدێرنا بە ئامانجی وەرگرتنی مۆڵەتی پێكوتە سەردانی دامەزراوەی خۆراك و دەرمانی ئەمەریكای كرد.
بەگوێرەی شەفەقنا دوێنێ دووشەم، كۆمپانیای دەرمانسازی مۆدێرنا بە ئامانجی وەرگرتنی مۆڵەتی پێكوتە سەردانی دامەزراوەی خۆراك و دەرمانی ئەمەریكای كرد.

مۆدێرنا لە دوای كۆمپانیای فایزەر دووەم كۆمپانیایە كە لەم دامەزراوەیە داوای مۆڵەتی فرۆشتنی پێكوتەی كۆرۆنا دەكات.

تەنیا لە ئەمەریكا 267 هەزار كەس بە كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە و سەرووی 13 ملیۆن و 500 هەزار تووشبووی كۆرۆنا لە ئەمەریكا راگەیەنراوە.

تەنیا لە 24 سەعاتی رابردوودا 565 كەس لە ئەمەریكا بە كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە، جۆ بایدن سەرۆكی داهاتووی ئەو وڵاتە پێداگری لەوە دەكات هەرچی زووە ئەمەریكییەكان بەرانبەر بەم نەخۆشییە بپارێزرێن.



وشە - سلێمان تاشان