ماڵپه‌ڕی ڤیرتشافتسبلاتی بولگاری كه به زمانی ئه‌ڵمانی په‌خش ده‌كات، بابه‌تێكی به ناونیشانی "بایدن ده‌توانێ چی بۆ كورد بكات و چ شتێكی پێ ناكرێ بۆ كورده‌كان" بڵاو كردووه‌ته‌وه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، له سێ ده‌یه‌ی ڕابردوو بایدن گه‌وره‌ترین سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مه‌ریكا بووه له به‌رگریكردن له دۆزی كورد و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه له كاتی بوونی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پیران و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناتوانێ كار بكات بۆ كورده‌كان، چونكه سیاسه‌تێكی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه و پێویسته پابه‌ندی بێت.
ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تی، كورده‌كان خۆشحاڵی ده‌رده‌بڕن به سه‌ركه‌وتنی بایدن له هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مه‌یش شتێكی نامۆ نییه و بایدن هه‌ر چۆنێك بێ، له چوار ساڵی داهاتوو، ئه‌گه‌ر دۆخی كوردیش به‌ره‌و پێش نه‌بات، به دڵنیاییه‌وه لێناگه‌ڕێ به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێنه‌وه و زیانیان به‌ر بكه‌وێ له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه، چونكه شاره‌زایه‌كی زۆرباشی دۆزی كورده و كاری زۆریشی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كورد كردووه.
هه‌مووان كاره باشه‌كانی بایدن بۆ كورد ده‌زانن، كه له 1991ه‌وه پشتیوانی ڕاپه‌ڕینی كورد و دواتریش كۆمه‌كی كۆچی به كۆمه‌ڵی كوردی كرد و له 2002یش سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له په‌رله‌مان وتاری دا، دوای جه‌نگی به‌عس پشتیوانی ئه‌زموونی فیدرالی له هه‌رێمی كوردستان كرد و داوای دابه‌شكردنی عێراقیشی بۆ سه‌ر سێ هه‌رێمی فیدراڵی كرد و پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌تیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر پێوه‌سته به دۆزی كورده‌وه، به‌ڵام ئه‌ركی سه‌ره‌كی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت
له‌كاتی سه‌ركردایه‌تی تره‌مپ، به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌تی تره‌مپ به‌رانبه‌ر به كورد، یه‌كێك له سه‌رسه‌ختترین ڕه‌خنه‌گر و به‌رهه‌ڵستكارانی تره‌مپ له‌سه‌ر دۆزی كورد و پشتكردن له كورد بریتی بوو له جۆ بایدنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ بوونیشی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له 20ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2021 ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و بریتی ده‌بێ له پاراستن و به‌هێزكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له جیهان، به دڵنیاییه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی واشنتن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆرن و به ته‌نیا پشتیوانی له كورد سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا نییه له ناوچه‌كه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ بایدن هه‌مان سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می باراك ئۆباما و كاتێك ئه‌و جێگری سه‌رۆك بوو به‌رانبه‌ر به كورد پێڕه‌و بكات.
پێشتریش
بایدن به‌هۆی پێوه‌ندی زۆری له‌گه‌ڵ سیاسییه‌كانی كورد و هه‌ڵوێسته‌كانی له‌سه‌ر دۆزی كورد، سه‌ركرده‌كانی كورد قسه‌كانیان به بایه‌خه‌وه وه‌رگرتووه و به دۆستێكی كوردیان زانیوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا، بایدن هانی كوردی داوه كه له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێك بكه‌ون و له ساڵی 2010 بایدن و ئۆباما به‌شێوه‌یه‌كی كه‌سی داوایان له مام جه‌لال سه‌ركۆماری عێراق كرد، كه واز له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بهێنێت، تا ئه‌یاد عه‌لاوی له شوێنی دابنرێت، به‌ڵام كورد بارزانی و تاڵه‌بانی ئه‌و داوایه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه و كوردیش به گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه نه‌بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بایدن به پشتیوانێكی سه‌رسه‌ختی كورد داده‌نرێت، به‌ڵام له هه‌مانكاتیش یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه به هه‌موو تواناوه پشتیوانی نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراقی كرد، كه له 2014 به بڕیارێكی كه‌سی و مه‌زاجی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی.
ئومێد و ئامانجی كه‌سی بایدن بریتییه له‌وه‌ی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ بوونی هه‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا بایدن و ئه‌مه‌ریكایش سیاسه‌تی ناوچه‌كه و جیۆپۆله‌تیكی خنكاوی باشووری كوردستان ده‌خوێننه‌وه، بۆیه كارێكی یه‌كجار قورسه ئه‌و كاره بكرێت، به‌هۆی به‌رهه‌ڵستی به‌رده‌وامی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، گرفتهكهیش له ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نییه، بگره له هێشتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یه له‌سه‌ر پێی خۆی و نهخنكانییهتی له نێوان چوار وڵاته‌كه كه دوژمنی هاوبه‌شی دروستبوونی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردن له ناوچه‌كه.
ڕێگر ده‌بێ كورد هیچ زیانێكیان به‌ر بكه‌وێ و به ته‌واوی پارێزراو ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش بایدن ناتوانێ جیۆپۆله‌تیكی ناوچه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و ئه‌گه‌ر خواستی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستانیشی هه‌بێت، جیوگرفیا گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ر ده‌بێ، چونكه كوردستان به ده‌وڵه‌تی نه‌یار ده‌وره‌دراوه و خنكاوه
هه‌ر چۆنێك بێ كورده‌كان پێویسته سیاسه‌ته‌كانی خۆیان ڕێك بخه‌نه‌وه و هه‌موو پێشبینی و هیواكانیان بۆ داهاتوو له‌سه‌ر بایدن و ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵنه‌چنن، به‌ڵكو ئه‌مه‌ریكا تا ئه‌و ئاسته یارمه‌تی هه‌ر وڵاتێك ده‌دات كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ناو ئه‌و ناوچه‌یه و ئه‌و وڵاته پارێزراو بێ و كێشه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له وڵاتێكی تر دروست نه‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه، ئێسته سه‌رده‌می دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان نییه كه ده‌وڵه‌تی عوسمانلی "پیاوه نه‌خۆشه‌كه" ڕووخا بێ و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا به ویستی خۆیان ده‌وڵه‌ت و قه‌واره بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه دروست بكه‌ن، به‌ڵكو دۆخه‌كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كاته‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه به وردی دۆخی ناوچه‌كه بخوێننه‌وه و زیاتر گرنگی به به‌هێزكردنی پایه‌كانی ئابووری و دۆخی ناوخۆیان بده‌ن، به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر هه‌نگاوێك له داهاتوو بهاوێژن.