به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا جۆن راتكلیف له وتارێكدا باسی له گه‌وره‌ترین و ترسناكترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی كردووه و چینیش به‌و هه‌ڕه‌شه مه‌ترسیداره ناو ده‌بات، كه زۆرترین كێشه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه.
راتكلیف له وتاره‌كه‌ی كه له ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرناڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ڕوونن كه په‌كین ده‌یه‌وێ هه‌ژموون به‌سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ته‌واوی وڵاتانی تری جیهان له ڕووی سه‌ربازی و ئابووری ته‌كنه‌لۆجیاوه بسه‌پێنێت، هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی پرۆژه زه‌به‌لاحه‌كانی چین له وڵاتانی دنیا، ئه‌گه‌رچی به ناوی هاوكاری و كۆمه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێن، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا وه‌به‌رهێنانی سیاسین له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهان و كێشكردنیان و جووڵاندنیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی په‌كین.
سیاسه‌تی بدزه و كۆپی بكه و شوێنگره‌وه‌ی دروست بكه ته‌نگی به ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵچنیوه
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه چین سیاسه‌تی "بدزه و كۆپی بكه و بیگۆڕه" به‌كارده‌هێنێت، ئه‌مه‌یش خۆی له دزینی بیرۆكه و داهێنانی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بینێته‌وه و پاشان هاوشێوه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌كات و كۆپییان ده‌كات، دواجاریش بیرۆكه‌ی خۆیشیان ده‌خه‌نه‌سه‌ر و شتێكی نوێ و پێشكه‌وتووتر به‌رهه‌م ده‌هێنن، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات له داهاتوو كۆمپانیاكانی چین شوێنی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بگرنه‌وه، ئه‌مه‌یش ترسناكترین گورزی كوشنده ده‌بێ كه به‌ر ئابووری ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێت.