بیره ئه‌گه‌رچی ڕێژه‌یه‌كی كه‌می له ئه‌لكهول تێدایه، به‌ڵام هێشتا كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر زووپیربوونی لووله‌كانی خوێن. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێش ئاشكرای ده‌كات، ئه‌وانه‌ی له هه‌فته‌یه‌كدا چاره‌كه لیترێك بیره ده‌خۆنه‌وه، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاتره له‌وانه‌ی هه‌رگیز نایخۆنه‌وه.
توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر چوار هه‌زار كه‌س كرد كردووه كه ماوه‌ی 25 ساڵه چاودێری هه‌ڵسوكه‌وت و ژیانیان ده‌كه‌ن، له ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی كه به ڕێژه‌یه‌كی كه‌میش كهول ده‌خۆنه‌وه، كه ده‌كاته نیو جام شه‌رابی سوور، ده‌بێته هۆی زوو پیربوونی لووله‌كانی خوێنیان.
پێشتریش به‌هۆی توێژینه‌وه‌یه‌كی تر كه له وڵاتی به‌ریتانیا ئه‌نجام درابوو، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی خواردنه‌وه كهولییه‌كانی له هه‌فته‌یه‌كدا بۆ سێ لیتر كه‌م كردبووه‌وه، به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه ئاشكرا ده‌كات كه ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش زیانی بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، خواردنه‌وه‌ی چاره‌كه لیترێك بیره كه كهولی كه‌متر تێدایه و یه‌كسانه به نیو جام شىه‌رابی سوور، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و هه‌فتانه بخورێته‌وه، ده‌بێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشیی دڵ و كه سێیه‌كی هۆكاری مردن بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.