لاهور جه‌نگی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر به ڕاده‌ستكردنی كه‌ركووك و بیره نه‌وته‌كان به حه‌شدی شه‌عبی، خه‌ڵكی كوردستانی زیاتر بێ مووچه كرد و بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی زیاتری داهاتی كوردستان.
كه‌مال جه‌باری به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی كه‌ركووكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، له پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر داهاتی نه‌وتی كه‌ركووك ئه‌و به‌شه‌ی كه له ژێر ده‌ستی هه‌رێم بوو، مانگانه پاره‌ی پترۆ دۆلار ده‌درایه كه‌ركووك و له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئیداره‌ی ئه‌و كاتی كه‌ركووك به سه‌رپه‌رشتی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم بوو.
زیاتر گوتی، نزیكه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌و كێڵگانه‌وه به‌بۆری نه‌وتی كوردستاندا ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرا، به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه ده‌درایه فه‌رمانبه‌رانی شاره‌كه و به‌شێكیشی بۆ پڕۆژه‌كان خه‌رج ده‌كرا.
به گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمه‌ڵ، ئێسته ئیداره‌ی شاره‌كه له ژێر ده‌ستی راكان جبووریدایه، هیچ شه‌فافیه‌تێك له داهاتی نه‌وت و داهاتی شاره‌كه‌دا نییه، نه پاره‌ی پتڕۆ دۆلاریش خه‌رج ده‌كرێت.
ئێستە ئیدارەی شارەکە لە ژێر دەستی راکان جبووریدایە، هیچ شەفافیەتێک لە داهاتی نەوت و داهاتی شارەکەدا نییە
ئه‌وكاته‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 لاهور جه‌نگی، كه‌ركووكی فرۆشت، بیره نه‌وتییه‌كانیش ڕاده‌ستی هێزه شیعییه‌كان كرانه‌وه، ئه‌مه‌یش بووه هۆی زیاتر بێ مووچه بوونی خه‌ڵكی كوردستان و ته‌نگژه‌ى دارایی قووڵتر كرده‌وه.
رێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا، جگه له‌وه‌ی داهاته‌كان خرانه‌وه ژێر ڕكێفی میلیشیا شیعه‌كانه‌وه، سه‌دا 51ی خاكی كوردستانیش ته‌سلیم كرایه‌وه.
ئاشكراشی كرد، جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر پێشمه‌رگه‌مان له پێناوی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان كرده قوربانی، ده‌بێت چه‌نده قوربانی تر بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان بخه‌ینه‌وه باوه‌شی كوردستانه‌وه.
لاهوور جه‌نگى ئێسته بانگه‌شه‌ى نه‌بوونى مووچه ده‌كات و دژایه‌تى حكوومه‌ت ده‌كات، به‌ڵام بیرى چووه كه به‌هۆى خیانه‌كه‌ى ئه‌وه‌وه فه‌رمانبه‌رانى كوردستان بێ مووچه بوون و داهاتێكى زۆر له ده‌ست كوردستان نه‌ما.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا