پۆلیسى شارى هه‌ڵه‌بجه ڕاى گه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌یان گرتووه كه خۆى كردبوو به پزیشك و باندێكى دزیكردنیش ئاشكراكراون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، بارزان عوسمان گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجامداو راى گه‌یاند، باندێكى دزی كردن گیراون كه له سه‌ره‌تا دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی دزینی ١٠٠ ئامێری مۆبایل گیراون و دواتریش دوو كه‌سی تر كه مه‌ڕو ماڵاتیان له‌سنوره‌كه دزی بوو.
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا گوته‌بێژه‌كه‌ى پۆلیس ئاماژه‌ى دا، كه‌سێكیان گرتووه كه به‌پزیشك له‌ناو خه‌ڵكدا خۆی ناساندووه، له‌كاتێكدا پیشه‌ی پزیشك نه‌بوه‌و خه‌ڵكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندوه و ده‌رمانى ساخته‌ى فرۆشتووه.
گوته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئاشكراى كرد، كه ئه‌و بانده‌ى گیراون سه‌رجه‌میان كوردن و خه‌ڵكى شارى هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌رین.
ئه‌وه‌له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ و دوێنیش باندى دزى كردن له سنوورى شارى سلێمانى ئاشكراكران كه چه‌ندن تاوانى جۆراو جۆریان ئه‌نجامدابوو.