حكوومه‌تی توركیا، بڕیاری دا ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی له‌چك و سیمای ئاینییه‌ی له سوپای وڵاته‌كه‌یدا هه‌بوو هه‌ڵی بگرێت و له‌مه‌وپاش كچانی وڵاته‌كه ده‌توانن به ئازادیی خۆیان له‌چك بكه‌ن.
ئاژانسی "ئه‌نادۆڵ"ی توركی بڵاوی كرده‌وه كه کەوتوون، وەزارەتی بەرگری پڕۆژەی رێکخستنەوەی یەکپۆشی ناو ریزەکانی سوپای تورکیای ئامادە کردووە.
لەمیانی پڕۆژەکەدا لە بەشی "ئەحکامە گشتییەکان"دا هاتووە "ئافرەتانی ئەفسەر، ئەفسەری بەگرێبەست، فێرخوازانی سەربازی، ئارەزوومەندان لە ریزی هێزە وشکانی، دەریایی و ئاسمانییەکان دەتوانن لەگەڵ جلی فەرمیدا کڵاو و سەرپۆش لەسەر بکەن، بەمەرجێک روویان دانەپۆشێت".
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه، ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی تری ئه‌فسه‌ره باڵاكانی سوپایه كه له حزبی داد و گه‌شه‌پێدان نین و هه‌میشه ئه‌وان قسه‌یان به‌سه‌ر حكوومه‌تدا هه‌بووه نه‌وه‌ك حكوومه‌ت به‌سه‌ر ئه‌واندا فه‌رمان ده‌ر بكات.
پێشتریش له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ڕابردوو، له هه‌نگاوێكی هاوشێوه‌دا، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌رپۆش به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ره مه‌ده‌نییه‌كانی ناو سوپادا هه‌ڵگیرا، ئه‌و بڕیاره هه‌نگاوێك بوو بۆ هاتنی ئه‌م بڕیاره نوێیه.