وڵاتی هه‌نگاریا به فه‌رمی ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه كورسیی خوێندنی بۆ قوتابییان و خوێندكارانی قۆناغی زانكۆ و خوێندنی باڵا له بواره جیاوازه‌كان كرده‌وه.
دوێنێ چوارشه‌م، له سه‌ردانێكی فه‌رمیدا بۆ وڵاتی هه‌نگاریا، خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له یه‌كه‌م وێستگه‌یدا له‌گه‌ڵ "ئیشتیفان ئیگیارتۆ" وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری رۆشنبیری و زانسته دیپلۆماسییه‌كان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌نگاریا كۆبووه‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ی ڕۆشنبیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش گه‌ڵاڵه بكرێت له نێوان هه‌ردوولا له‌باره‌ی رێوشوێن و میكانیزمی چۆنیه‌تیی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر.
له دوایین ته‌وه‌ری گفتوگۆكانیشیدا وه‌زیری رۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری رۆشنبیری و زانسته دیپلۆماسییه‌كانی وڵاتی هه‌نگاریا، باس له پاراستنی خێزان و پێكه‌وه‌ژیان و هۆشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجان كرا له به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه و دوورخستنه‌وه‌یان له بیری توندڕه‌وی و توندوتیژی له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌نج كۆڵه‌كه‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌یه، هه‌روه‌ها باس له گرنگی بواری وه‌رزش و وه‌رزشوانان كرا و ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌نگاریاشی نیشان دا له هاوكاریكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م بواره‌دا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات له‌سه‌ر دابینكردنی كورسیی خوێندن بۆ بواره جیاجیاكانی هونه‌ر له زانكۆكانی هه‌نگاریا كرایه‌وه.