پژمین، بریتییه له ده‌ركردنی هه‌وا و چه‌ند ده‌نكۆڵه‌یه‌كی ئاوی له‌ناكاو و به په‌ستانێكی زۆره‌وه له لووت و ده‌م، زۆربه‌ی جاره‌كان جه‌سته ئه‌م كرداره‌ی لێ ڕوو ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی ماده نامۆكانی لووت فڕێ بدات، به‌ڵام زۆر كه‌س له‌كاتی پژمیندا به ده‌ست لووت و ده‌میان ده‌گرن، واته پژمینكه‌یان ڕاده‌گرن، ئه‌مه‌یش به‌پێی قسه‌ی پسپۆڕان، زۆر مه‌ترسیداره.
له‌كاتی پژمیندا چی ڕوو ده‌دات؟
كاتێك كه‌سێك ده‌پژمێت، له یه‌ك كاتدا نزیكه‌ی 100 هه‌زار ده‌نكۆڵه‌ی به‌كتریا به‌خێرایی 100 میل له سه‌عاتێكدا دێته ده‌ر، بۆیه ڕاگرتنی ئه‌م هه‌وایه یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین ئه‌و ره‌فتارانه‌ی زۆرینه‌ی كه‌سه‌كان خوویان پێی گرتووه.
كه‌ی ده‌پژمیت؟
زۆر هۆکار هەن کە وا دەکەن بەشێوەیەکی لەناکاو بپژمیت، لێرەدا هەندێکیان باس دەکەین:
تووشبوون به هه‌ڵامه‌ت باوترین هۆكاری پژمینیه، چونكه لووت ده‌گیرێ و به پژمین و ده‌ركردنی هه‌وا كاری هه‌ناسه‌دانی لووت ئاسان ده‌كاته‌وه.
له وه‌رزی به‌هاریش زۆر كه‌س به‌هۆی هه‌ستیارییان به ده‌نكۆڵه‌كانی گوڵ و ڕووه‌ك، پژمین ده‌یانگرێت و لووتیان له‌و ده‌نكۆڵانه پاك ده‌كه‌نه‌وه.
له‌كاتی بۆنكردنی به‌هاراتی توون یان چوونه‌ناوه‌وه‌ی خۆڵ و تۆز بۆ ناو لووت، پژمین ڕوو ده‌دات و دووباره ده‌بێته هۆی خاوێنكردنه‌وه‌ی لووت.
بۆچی نابێ پژمین ڕابگریت؟
پزیشكانی پسپۆڕ ده‌ڵێن: راگرتنی پژمین ڕه‌نگه هه‌موو كات تووشی كاره‌ساتت نه‌كات، به‌ڵام له‌ناكاو ده‌بێته هۆی دڕانی مه ڵاشوو یان په‌رده‌ی گوێ و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه ببێته هۆی مردن. ئه‌م ڕاگرتنه له هه‌ندێك حاڵه‌تی ده‌گمه‌ندا، زیانێكی زۆر به ده‌ماره‌كانی خوێنی ناو مێشك ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ڕاگرتنی پژمینه كه ده‌بێته هۆی داخستنی ده‌م و لووت له یه‌ك كاتدا و ڕێ له ده‌ركردنی ئه‌و هه‌وایه ده‌گرێت كه به په‌ستانێكی زۆره‌وه هه‌وڵی هاتنه ده‌ره‌وه ده‌دات.
ئایا دڵ له‌كاتی پژمیندا ده‌وه‌ستێت؟
پسپۆڕان ده‌ڵێن، زۆر كه‌س پێیان وایه له‌كاتی پژمیندا دڵ ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام ئه‌مه به‌ته‌واوی دووره له ڕاستییه‌وه، كاتێك كه‌سێك ده‌پژمێت، لێدانی دڵی هێواش ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش به ئاستێكه كه هه‌ستی پێ ناكرێت و نابێته هۆی مردنی هیچ كه‌سێك.
پژمین و ئاین:
هه‌موو یان زۆرینه‌ی مسوڵمانانی دنیا له‌دوای پژمین ده‌ڵێن: "الحمد لله”، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌یش له‌و كاته‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ڕێنوێنیی مسوڵمانانی كردووه، وا بڵێن.
بەپێی زۆربەی سەرچاوەکانیش، پێڕەوانی ئاینی مەسیحی کاتێک دەپژمن هیچ ناڵێن، بەڵام کەسی بەرانبەریان دەبێت پێیان بڵێ: خودا بتپارێزێ.
لە ئایینی بوزیش بەو کەسەی کە پژمیوە دەڵێن: بوزا بتپارێزێ.
بەڵام شوێنکەوتووانی ئایینی هیندۆس دوای ئەوەی کەسێک لەناو خۆیان دەپژمێت، پێی دەڵێن: بژی، یان سەلامەت بژی.
"له‌كاتی پژمیندا چاوت دانه‌خه‌یت، چاوه‌كانت دێنه ده‌ره‌وه"
ئه‌مه یه‌كێكه له‌و قسه باوانه‌ی له‌ناو زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كاندا باوه، به‌ڵام له‌ڕووی پزیشكییه‌وه به‌ته‌واوی ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كه‌س وا ڕاهاتوون كه به چاوی كراوه بپژمن و زۆریش ئاساییه؛ پزیشكانیش ده‌ڵێن: چه‌ند ده‌مارێك به‌رپرسن له ڕاگرتن و جووڵه‌ی چاو كه زۆر له‌وه به‌هێزترن به‌هۆی كرده‌ی پژمینه‌وه بقرتێن و چاو بێته ده‌ره‌وه.
كێ ده‌پژمێت؟
جگه له مرۆڤه‌كان، به‌شێك له ئاژه‌ڵه‌كانیش پژمینیان هه‌یه و زۆرجار به چاوی خۆمان بینیومانن، بۆ نموونه پشیله، سه‌گ و مریشك زۆر جار به هه‌مان هۆكاره‌كانی مرۆڤ ده‌پژمن.