له ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌وانیدا په‌رده له‌سه‌ر ده‌یان ژن له كه‌مپی هۆل له سووریا هه‌ڵده‌درێته‌وه كه ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه هاوسه‌ره‌كانیان نه‌ماوه و به ژنانی داعش ناسراون، ئێسته خاوه‌نی منداڵی یه‌ك ساڵین و پرسیار ده‌كرێت ئه‌و منداڵانه ده‌بێ باوكیان كێ بێت؟ له‌لایه‌كی تریشه‌وه له چه‌ند گرتووخانه‌یه‌كی به‌غدا ئاشكرا بووه ژنانی گیراو وه‌ك كاڵای سێكسی به‌كار ده‌هێنرێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی كانوونی دووه‌م، پێگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی
هه‌وار له سووریا له ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، "ژنانی چه‌كدارانی كوژراوی داعش له كه‌مپی هۆل ماوه‌ی پێنج ساڵه كۆ كراونه‌ته‌وه و بێ پیاون، به‌ڵام دیارده‌یه‌كی سه‌یر له‌ناو كه‌مپه‌كه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌ویش بوونی منداڵی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵه‌یه".
به‌پێی زانیارییه‌كان كه بڵاو كراوه‌ته‌وه، كاتێك پرسیار له‌و ژنانه كراوه ئه‌و منداڵانه باوكیان كێیه؟ گوتوویانه ئه‌مانه دیارییهكن له‌لایه‌ن خوداوه به‌وان دراوه.
له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا 53 ژن ڕووبه‌ڕووی سێكس بوونه‌ته‌وه
ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی International Rescue Committee كه بهكورتكراوهی IRC ناسراوه، له‌دوای 2013وه له سووریا كار ده‌كات. ئامانجی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه، به‌هاناوه‌چوونی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به‌ده‌ست جه‌نگه‌وه ده‌ناڵێنن. ئه‌م بابه‌ته‌ی ورووژاندووه و ئاشكرای كردووه، له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا 53 ژن ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژى سێكسى بوونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدار و كاربه‌ده‌ستدانی كه‌مپه‌كه‌وه.
كه‌مپی هۆل ده‌كه‌وێته نزیك شاری حه‌سه‌كه له ڕۆژئاوای كوردستان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ناسراو به"هه‌سه‌ده" ده‌پارێزرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ناڵی ته‌غیر، شێخ سه‌باح كینانى په‌رله‌مانتارێكی دیاری عێراق به به‌ڵگه‌ی ده‌نگییه‌وه بۆ هاووڵاتییان و ڕای گشتی ئاشكرای ده‌كات، به‌رپرسانی گرتووخانه‌ی چاكسازیی ژنان له به‌غدا، ژنانی گیراوی كردووه‌ته كاڵای سێكسی و شه‌وانه ئه‌و كچانه بۆ سێكس ده‌فرۆشێت و هاووڵاتییی ده‌ره‌وه ده‌هێننه سه‌ریان تا سێكسیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مافی ژنان به ته‌واوی پێشێل كراوه و تا ئێسته مافى ژنان به‌ته‌واوى پارێزراو نییه، ده‌قه ئاینییه‌كانیش به شێوه‌ی ساده و كورت باسی مافه‌كانیانی كردووه، ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه نموونه‌ی بچووكن له‌و پێشێلكارییه، ڕۆژانه چه‌ندان كه‌یسی له‌و جۆره له میدیا عێراقییه‌كان و سوورییه‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه.