سوننەكان داوای ئاشكراكردنی چارەنووسی ونكراوانیان دەكەن

:: PM:06:42:17/01/2021 ‌

لە میانی جەنگی تایفەیی لە ساڵانی 2005 و 2006 و 2007، هەروەها لە جەنگی داعش و ئازادكردنەوەی ناوچە سوننەكان، هەزاران شیعە و سوننە، بەتایبەتی هۆزە سوننەكان بە پاساوی داعشبوون و لە تۆڵەی داعش لەلایەن شیعەوە كوژران و تەرمەكانیشیان دیار نییە، ئەوانە وەك ونكراو لەقەڵەم دراون، هۆزەكانی پارێزگای سەڵاحەدین داوای ئاشكراكردنی چارەنووسی هەزاران لە رۆڵەكانیان دەكەن.
چەندان گۆڕی بەكۆمەڵ لە ناوچەكانی داعش داگیری كردبوون هەیە
چەند شێخ و سەرۆك هۆزێكی سەڵاحەدین باسی بوونی زیاتر لە سێ هەزار ونكراو دەكەن، كە لە سەردەمی جەنگی داعش و ئازادكردنەوەی ناوچەكانی داگیری كردبوون لە 2015 و 2016 چارەنووسیان دیار نییە، لەپاڵ بوونی چەندان گۆڕی بەكۆمەڵ لە ناوچە و گوندە دوورەدەستەكان كە داعش لە 2014 داگیری كردن.  

لای خۆیەوە ئیدریس عیساوی، بەرپرسی نووسینگەی مافی مرۆڤی سەڵاحەدین روونی كردەوە، ئامار و ژمارەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە بەرپرسیارەتی دەزگای شەهیدان و فەرمانگەی شەهیدان و زیانلێكەوتووكانە كە لایەنێكی فەرمییە، پرۆسەی گەڕان بەدوای گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە 2020 بە هۆی كۆرۆناوە وەستاوە.

ئەو بەر پرسە ئاشكرای كرد كە تا ئێستە ئامارێكی وردیان لەبارەی ونكراوەكان نییە و لە 2020 و بەر لەویش 200 سكاڵامان لەلایەن كەسوكاری ونكراوەكان بەدەست گەیشتووە و كاریان لەسەر دەكەین.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل