له شاره‌دێی هه‌ریری سه‌ر به شارۆكه‌ی شه‌قڵاوه پاڕكێكی گه‌وره له سه‌ر ڕووبه‌ری ده‌یان هه‌زار مه‌تر دروست ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی دروستكردنی پاڕكی هه‌ریر به‌هه‌وڵی زۆری فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری كۆچكردووی هه‌ولێر بووه، ئێسته پڕۆژه‌كه ده‌چێته واری جێبه‌جێ كردن.
كاروان كه‌ریم خان گونده‌ژۆری به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی هه‌ریر، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای هه‌وڵێكی زۆر توانرا ڕه‌زامه‌ندی دروستكردنی پاڕكێكی گه‌وره وه‌ربگرین پڕۆژه‌كه ئێسته ده‌چێته واری جێبه‌جێ كردن .
پڕۆژه‌ی دروستكردنی پاڕكی هه‌ریر له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 29 هه‌زار و 600 مه‌تر دروست ده‌كرێ
روونیشی كرده‌وه كه پڕۆژه‌ی دروستكردنی پاڕكی هه‌ریر له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 29 هه‌زار و 600 مه‌تر دروست ده‌كرێ، پڕۆژه‌كه 825 ملیۆن دیناری له‌بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ ته‌رخان كراوه و لایه‌نی جێبه‌جێ كار پارێزگای هه‌ولێره.
شاره‌دێی هه‌ریر له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به شارۆكه‌ی شه‌قڵاوه‌یه، رووبه‌ری جوگرافیای 560 كم دووجایه و نزیكه‌ی 50 گوندی هه‌یه، 30 هه‌زار كه‌س رێژه‌ی دانیشتووانی هه‌ریر پێكدێنێت، ده‌شتی هه‌ریر یه‌كێك له ده‌شته به‌ناوبانگه‌كانی كوردستان.
هه‌ریر/ موڕشید برادۆستی