ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر زۆربه‌ی دانیشتووانی گۆی زه‌وی بۆ یه‌كه‌م جار ناوی شاری ووهانیان بیست، له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌مووان ئه‌و شاره چینییه‌یان ناسی، ئێسته ژیان لێی ئاسایی بووه‌ته‌وه له كاتێكدا به‌شێك له شاره‌كانی باكوری ئه‌و وڵاته كه‌ره‌نتین كراون.
یه‌كه‌م نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری ووهانی چین ده‌ركه‌وت و بۆ یه‌كه‌مجار دوای چه‌ندان ده‌یه وشه‌ی كه‌ره‌نتین به‌ر گوێی خه‌ڵكی دنیا كه‌وت، ئێسته دوای ساڵێك له‌و رووداوه كه ڤایرۆسه‌كه هه‌موو دنیای ته‌نیوه، ژیان له‌و گه‌وره شاره ئاسایی بووه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه شاری ووهان بۆ ماوه‌ی دوو مانگ كه‌ره‌نتین كرا و شه‌قامه‌كانی ئه‌و گه‌وره‌شاره وه‌ك چۆڵه‌وانییه‌كیان لێ هات، ئێسته به‌شێك له دانیشتووانی ئه‌و شاره به ته‌واوه‌تی بیریان چووه‌ته‌وه كه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له كه‌ره‌نتیندا بوون و ژیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه دۆخی ئاسایی و له نایت كڵاپه‌كانی ئه‌و شاره، سه‌دان كه‌س به‌بێ ده‌مامك كۆ ده‌بنه‌وه و شه‌وه‌كانیان به سه‌ما و خۆشی به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
یه‌ك له‌و هاووڵاتییانه له‌ناو یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی ووهان به ئاژانسی هه‌واڵی دویچه‌ڤێله‌ی راگه‌یاندووه، بیرمه ساڵی رابردوو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ژیانمان له كه‌ره‌نتیندا برده سه‌ر، به‌ڵام ئێسته من ده‌مه‌وێ چێژ له ژیان وه‌ربگرم و به خۆشی به‌ڕێی بكه‌م.
به‌ڵام ئێسته‌یش هه‌ندێك كه‌س له‌و شاره ماون كه به نیگه‌رانییه‌وه باسی سه‌رده‌می كه‌ره‌نتین ده‌كه‌ن، لیلی یه‌ك له‌و كه‌سانه‌یه كه دانیشتووی شاری شی ئانه، ئه‌و شاره سێ ملیۆن دانیشتووی هه‌یه و سه‌ر به پارێزگای ووهانی چینه، ئه‌و ده‌ڵێ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له ژیانێكی تووش و ناله‌باردا ده‌ژیاین.
ئه‌و ژنه ده‌ڵێ، ته‌نیا ویستم ئه‌وه‌بوو له جه‌ژنی سه‌ری ساڵی چینی‌دا سه‌ردانێكی ماڵی باوانم بكه‌م و بۆ ماوه‌یه‌كی كورت لایان بمێنمه‌وه، ئه‌و سه‌ردانه‌م بووه هۆی ئه‌وه‌ی له ماڵی باوكم له‌ناو شوقه‌یه‌كی بچو‌وكدا بۆ ماوه‌ی 59 رۆژ بمێنمه‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، هه‌موو رووداوه‌كان وه‌ك خه‌ونێك وابوون، هه‌رگیز نه‌مده‌توانی بڕوا به‌وه بكه‌م كه روو ده‌دات، بۆیه هه‌رگیز ناتوانم سه‌رده‌می كه‌ره‌نتینه‌كه فه‌رامۆش بكه‌م و ئێسته‌یش ترسی ئه‌و رۆژانه له‌ناو دڵمدا ماوه.
كه‌ره‌نتین تێڕوانینی ئه‌و ژنه 29 ساڵه‌ی بۆ ژیان گۆڕیوه و ده‌ڵێ، شێوه‌ی ژیانی ئێمه هه‌ڵه بووه و ماوه‌ی ساڵێكه تا ئێسته جلێكی نوێم نه‌كڕیوه، له‌وه‌ته‌ی ئه‌و ڤایرۆسه سه‌ری هه‌ڵداوه، من خواردنی "فاست فوت"م نه‌خواردووه و هه‌وڵ ده‌ده‌م پلاستیك به‌كار نه‌هێنم و زۆر له‌و شتانه‌ی له ماوه‌ی كه‌ره‌نتیندا بیرم لێیان كردووه‌ته‌وه، ئێسته خه‌ریكم جێبه‌جێیان ده‌كه‌م.
كۆرۆنا و حزبی كۆمۆنیستیی چین
پڕوپاگه‌نده‌ی حكوومه‌تی چین ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی لیلییه. زاڵبوون به‌سه‌ر كۆرۆنا وه‌ك سه‌ركه‌وتنێك بۆ حزبی كۆمۆنیستیی چین یاد ده‌كرێته‌وه، حكوومه‌ت ده‌ڵێ كه‌س نابێ یادی ره‌خنه‌گرانی وه‌ك ژانگ ژان بكاته‌وه. ژان ئه‌و رۆژنامه‌نووسه چینییه بوو كه یه‌كه‌م جار بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له ووهان به میدیایی كرد.
دادگای شانگهای ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك راپۆرت له‌باره‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا، به چوار ساڵ زیندانی سزا دا و ئه‌وانه‌ی له ووهان هه‌واڵیان له‌سه‌ر كۆرۆنا ده‌كرد، سه‌ركوت كران و سانسۆر و بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووسان باڵی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌دا كێشا.
لیلی نایه‌وێ له‌باره‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی حكوومه‌تی چین قسه بكات، به‌ڵام هه‌ستی به گۆڕانی خه‌ڵكه‌كه كردووه و ده‌ڵێ، زۆربه‌ی خه‌ڵكی چین له جاران زیاتر ئینتیمای نه‌ته‌وه‌ییان لا دروست بووه، سه‌ره‌تا ئه‌وان گازه‌نده‌یان له بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت هه‌بوو، به‌ڵام دواتر كه دۆخی وڵاتانی تریان بینی، ئێسته وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه حكوومه‌تی چین سیاسه‌تێكی باشی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه گرتووه‌ته به‌ر.
ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ره‌نتین
دۆخه‌كه هه‌رچه‌نده باشیش بێت، به‌ڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین به ته‌واوه‌تی بنه‌بڕ نه‌كراوه. به‌پێی ئاماری فه‌رمی له مانگی ئایاری ساڵی رابردووه‌وه له ووهان هیچ هاووڵاتییه‌ك به‌هۆی كۆرۆناوه گیانی له ده‌ست نه‌داوه، به‌ڵام له باكوری چین دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه نییه. له پارێزگای هۆبئی ته‌نیشت پایته‌خت، ئێسته زیاد له چوار ملیۆن هاووڵاتی كه‌ره‌نتین كراون. له‌و چه‌ند رۆژه‌ی دواییشدا چه‌ند حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له پیكه‌ن و چه‌ند شارێكی تر تۆمار كراوه.
به گشتی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له چین دابه‌زیوه، به‌ڵام لیلی ئێسته‌یش ده‌ترسێ جارێكی تر بگه‌ڕێنه‌وه دۆخی كه‌ره‌نتین، ئه‌و هاووڵاتییه ده‌ڵێ، من له ڤایرۆسه‌كه ناترسم، به‌ڵام كه‌ره‌نتین زۆر نیگه‌رانم ده‌كات و ئه‌وجاره‌یان بۆ جه‌ژنی سه‌ری ساڵ كه به ملیۆنان هاووڵاتیی چینی وه‌ك نه‌ریتێك ده‌چنه‌وه شاره‌كانی خۆیان و سه‌ری كه‌سوكاریان ده‌ده‌ن، من ناچمه‌وه ماڵی باوكم.