مەسروور بارزانی: سوپاسی ھەموو خزمەت و ھەوڵێكی مامۆستایانی كوردستان دەكەم

:: PM:09:14:24/01/2021 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان پەیامێكی ئاراستەی مامۆستایانی كوردستان كرد.

ئەمڕۆ یەكشەم 24ی كانوونی دووەم، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە تویتەر پەیامێكی بڵاو كردەوە و تیایدا سوپاسی مامۆستایانی كوردستان دەكات.

"لە رۆژی جیهانیی پەروەردەدا، سوپاسی مامۆستایانی كوردستان دەكەم بۆ كار و قوربانیدانیی بەردەوامیان بەتایبەتی لە كەمكردنەوەی لێكەوتە نەرێنییەكانی پەتای كۆڤید-19 لەسەر پرۆسەی خوێندن" سەرۆك وەزیرانی كوردستان وای نووسیوە.

مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان دەڵێت، دەزانم ئەمە ئەركێكی سەخت بوو‌، بۆیە سوپاسی ھەموو خزمەتكردن و ھەوڵ و كۆششەكانی مامۆستایانی كوردستان دەكەم".



وشە - سه‌رخێڵ هاشم