كۆمپانیای ده‌رمانسازی "مۆدێرنا" رای گه‌یاند، ئه‌و پێكوته‌یه‌ی دروستیان كردووه له به‌رانبه‌ر سه‌رجه‌م جۆره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ریتانیا و ئه‌فریقای باشوور، به كۆرۆنای نوێشه‌وه، كاریگه‌ر بووه.
ژەمە پێکوتەیەکی تری بەپێی تایبەتمەندییەکانی کۆرۆنای نوێ دروست کردووە
بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به كۆرۆنای نوێ ناسراوه، له به‌ریتانیا و ئه‌فریقای باشوور و به‌رازیل په‌ره‌ی سه‌ندووه، نیگه‌رانییه‌كی زۆری به‌رانبه‌ر كاریگه‌ری پێكوته‌ی كۆرۆنا دروست كردووه، ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی دنیاش بۆ رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی توندیان گرتووه‌ته به‌ر.
كۆمپانیای مۆدێرنا رای گه‌یاندووه، ڤاكسینی
مۆدێرنا له به‌رانبه‌ر جۆره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ره و له به‌ریتانیا و ئه‌فریقای باشوور، ئه‌و ڤاكسینه توانیویه‌تی هاووڵاتییان له به‌رانبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێش بپارێزێت، به‌ڵام ئاستی به‌رگرییه‌كه‌ی له‌چاو جۆره‌كانی تری كۆرۆنا كه‌متره.
كۆمپانیاكه بۆ دڵنیابوون له ئه‌نجامه‌كه‌ی، ده‌ستی كردووه به كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێ و پێشنیاز ده‌كات له بری دوو كه‌مه پێكوته، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك به سێ ژه‌م بكوترێت و ئێسته ئه‌و شێوازه له ئه‌فریقای باشوور جێبه‌جێ ده‌كرێت و توانیویه‌تی كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بێت.
ژه‌می سێیه‌می پێكوته‌ی مۆدێرنا، هه‌ندێك گۆڕانكاری له پێكهاته‌كه‌ی كراوه و بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رگری له‌ش به‌رانبه‌ر كۆرۆنای نوێ رێك خراوه، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو جارێكی تر له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت.