به‌كارهێنانى مۆبایل و ئایپاد و ته‌كنه‌لۆجیا له‌لایه‌ن منداڵانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له هه‌ڵكشاندایه، به‌ڵام پزیشكان هۆشدارى له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و ئامێره زیره‌كانه، چه‌ندان كێشه‌ى ته‌ندروستى بۆ منداڵ دروست ده‌كه‌ن.
د. گۆران به‌رزنجی پسپۆڕ له نه‌خۆشیی چاو و نه‌شته‌گه‌ری چاو به"وشه"ى راگه‌یاند، "رێژه‌ی نه‌خۆشی چاو ئێسته له‌ناو منداڵانى كوردستاندا له هه‌ڵكشانه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانی مۆبایل و ئایپاد و ئامێره زیره‌كه‌كانى تر رووی داوه".
روونى كرده‌وه، "كاریگه‌ری ئایپاد و مۆبایل و ئامێره‌كانی یاریكردن و ته‌كنه‌لۆجیا به گشتی له سه‌ر چاوى منداڵ زیاتره، چونكه منداڵ كاتێك له دایك ده‌بێت چاوی له گه‌شه‌كردنه، ساڵانه چاوی گه‌شه ده‌كات و درێژ ده‌بێت. له كاتێكدا رۆژانه له ماوه‌ى سه‌عاتێك تا دوو سه‌عات به‌كارهێنانى ئامێره زیره‌كه‌كان ئه‌وه‌نده كاریگه‌رى نابێت، به‌ڵام زیاتر له‌وه به‌كاری بێنن كاریگه‌رى خراپى ده‌بێت".
پزیشكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى ته‌كنه‌لۆجى كاریگه‌رى له‌سه‌ر راگرتنی گه‌شه‌ی چاو، لاوازبوون، هه‌ستیاری چاو، سه‌ر ئێشه و ماندووبوون و گرژى ماسولكه‌كان ده‌بێت، هه‌روه‌ها تووشی ئازاری شان و مل و چه‌مانه‌وه‌ی ملیان ده‌بن و ناتوانن ڕاست بڕۆن و سه‌ریان رێك رابگرن.
د. جیهاد خدر پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی مێشك ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه به‌كارهێنانى شاشه‌كان ئه‌گه‌ر به رێگه‌یه‌كى دروست بێت، ده‌شێت كاریگه‌رى ئه‌رێنى له‌سه‌ر مێشكى منداڵ دروست بكات.
ئه‌و به "وشه" ده‌ڵێ، "زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان به شێوه‌ی ئه‌رێنی باس له كاریگه‌ریى شاشه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ی گه‌شه‌ی مێشكیان باش نییه، ده‌توانن سوود له به‌كارهێنانى شاشه و كۆمپیوته‌ر وه‌ربگرن بۆ خوێندنه‌وه و نووسین".
زیاتر ده‌ڵێ، "ئه‌و منداڵانه‌ی بۆ كاتێكی زۆر شاشه‌یان به‌كار هێناوه، تووشی كێشه‌ی له بیركردن و ئه‌نجام نه‌دانی ئه‌رك و كاره‌كانی ڕۆژانه‌یان ده‌بن، هه‌روه‌ها تووشی خه‌وزڕاندن و كێشه‌ی سۆزداریشیان ده‌كات".
ئه‌و ده‌ڵێت، "له ته‌مه‌نه پێگه‌یشتووه‌كانیش ئه‌وانه‌ى كێشه‌ی مێشك و ده‌مار و نه‌خۆشیی په‌ركه‌میان هه‌یه، رێنوێنی ده‌كرێن مۆبایل و ئایپاد و كۆمپیوته‌ر بۆ كاتێكی زۆر كه‌م و له ژوورێكی ڕووناك به‌كار بێنن، له ئه‌گه‌ری زۆر به‌كارهێنانی ڕێژه‌ی ڕوودانی گه‌شكه زیاتر ده‌بێت".
زیاتر ده‌ڵێ، "ئه‌و ڕووداوانه‌ی منداڵان له شاشه‌كان ده‌یبینن، ده‌بێته هۆی دروستبوونی منداڵێكی شه‌ڕانگێز، له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له نۆ سه‌عات كار له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر ده‌كات، تووشی ڕه‌قبوونی ماسولكه و بڕبره‌ی پشت و سه‌رئێشه ده‌بێت، به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی سه‌رئێشه‌یان هه‌یه، زۆر مانه‌وه‌یان له به‌رده‌م شاشه‌كان ده‌بێته هۆی دروستبوونی جۆرێك له گرژه سه‌رئێشه".
پزیشكان و شاره‌زایانى ده‌روونى وه‌ك شمشێرێكى دووسه‌ر گوزارشت له ته‌كنه‌لۆجیا ده‌كه‌ن، مه‌ترسى ئه‌وان له‌وه‌دایه كه منداڵان به‌بێ ره‌چاوكردنى پێوه‌ره زانستییه‌كان ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه‌كان به‌كار دێنن و ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن خێزان و كۆمه‌ڵگه‌وه په‌روه‌رده نه‌كرێن، كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر بارى ته‌ندروستى و مێشكیان داده‌نێت.
سامان شه‌ریف پسپۆڕی ده‌روونی باس له‌وه ده‌كات "به‌هۆی سه‌رقاڵی كار و نه‌بوونی كاتی پێویستی دایك و باوك بۆ منداڵه‌كان زیاتر ده‌بێته هۆی ئالووده‌بوونی منداڵ به مۆبایل و تابلێت و كۆمپیوته‌ر و تیڤی، ئه‌مه‌ش زیانی زۆری ده‌بێت له‌ڕووی دواكه‌وتنی قسه‌كردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رنج و توانای مێشك، هه‌روه‌ها هۆكاریش ده‌بێت بۆ دابڕانی منداڵ له كۆمه‌ڵگه".
ئه‌و پسپۆڕه ده‌روونییه ده‌ڵێ، "ته‌كنه‌لۆجیا هۆكارێكه بۆ توندوتیژ بوون و تێكچوونی سیسته‌می خه‌و و خواردن و دابه‌زینی ئاستی وشیاری و زیره‌كی منداڵ".
هه‌ولێر/ سه‌روین شێخانی