بۆ ئازادكردنى حه‌ویجه له ده‌ست چه‌كدارانى داعش، حكوومه‌تى عێراق وه‌ڵامى هۆزه‌كانى عه‌ره‌بى سوننه ده‌داته‌وه و ته‌نیا ژماره‌یه‌كى كه‌مى له چه‌كى سووكى بۆ ئاماده كردوون و چه‌كى قورسیان ناداتێ.
وه‌زاره‌تى به‌رگریى حكوومه‌تى عێراق به نووسراوێك كه دانه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه به ژماره 7103ى 21ى شوباتى 2017 وه‌ڵامى هۆزه‌كانى سووننه‌ى حه‌ویجه ده‌داته‌وه كه داواى پڕچه‌ككردنى دانیشتوانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان كردووه بۆ ئازادكردنى شارۆكه‌كه‌یان له ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى داعش و له خشته‌یه‌كدا ژماره‌یه‌ك چه‌كى سووكى تێدایه و یه‌ك دانه چه‌كى قورسى تێدا نییه.
له‌و نووسراوه‌ى وه‌زاره‌تدا كه دانه‌یه‌كى بۆ نووسینگه‌ى "محه‌مه‌د ته‌میم" په‌رله‌مانتارى سوننه‌ى عه‌ره‌بى حه‌ویجه‌ش نێردراوه، ژماره و جۆرى چه‌كه‌كانیش دیارى كراون، كه به‌م جۆره‌یه: 30 دانه ڕه‌شاشى بی كه‌ى سى و پێنج دانه ئار بى جى و 500 دانه چه‌كى جۆرى ڤى- زه‌تى بولگارییه و بۆ حه‌شدى شه‌عبیى سووننه سه‌رف ده‌كرێن.
ئه‌م نووسراوه‌ى وه‌زاره‌ت وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و داواكارییه زۆره‌ى هۆزه‌كانى عه‌ره‌بى سووننه‌ى حه‌ویجه‌یه كه پێشتر داوایان كردبوو گه‌نجه‌كانیان وه‌كو حه‌شدى شه‌عبیى شیعه‌كان پڕ چه‌ك بكرێن و مووچه و هاوكارییان بۆ سه‌رف بكرێت، بۆئه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌یان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعش ڕزگار بكه‌ن.
دانیشتوانى حه‌ویجه به‌م وه‌ڵامه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق نیگه‌رانن و ده‌ڵێن جیاوازییه‌كى زۆر له‌نێوان حه‌شدى شه‌عبیى شیعه و سووننه‌دا ده‌كرێ و حكوومه‌ت به‌پێى پێویست به ده‌نگ داواكارییه‌كانیان نه‌هاتوون.
"محه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف ساهر" یه‌كێكه له ئاواره‌كانى حه‌ویجه و خۆى و خێزانه‌كه‌ى له ترسی چه‌كدارانى داعش هه‌ڵاتوون و له كه‌ركووك نیشته‌جێیه، بۆ "وشه" ڕاى گه‌یاند، ناوچه داگیركراوه‌كانمان سنوورێكى فره‌وانى هه‌یه و به هه‌زاران چه‌كدارى مه‌شق پێكراو نه‌بێت، زه‌حمه‌ته ئازاد كرد بكرێت و ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگری بۆ ئێمه‌ى دابین كردووه هه‌ر هیچ نییه، دواكه‌وتنى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داواكارییه‌كانمان بووه هۆى دواكه‌وتنى ڕزگاركردنى ناوچه‌كانمان و به‌و بڕه كه‌مه‌ى ئه‌م چه‌كانه‌ش هیچمان پێ ناكرێت و داوا له نوێنه‌رانمان له په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ین داواى هاوكاریى زیاتر بكه‌ن.
كه‌ركووك/ نه‌به‌ز ڕۆسته‌م