زانایانی ئیسپانی ده‌رمانێكی نوێیان به‌رهه‌م هێناوه و له‌سه‌ر پێنج نه‌خۆش تاقیان كردووه‌ته‌وه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئایدز بوون و دوای ماوه‌یه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وتووه ڤایرۆسه‌كه له له‌شیاندا بنبڕ بووه.
ده‌رمانه‌كه هێشتا له قۆناغی تاقیكردنه‌وه و پشكنیندایه، به‌ڵام زانایان زۆر گه‌شبینن به‌وه‌ی ده‌رمانه‌كه بتوانێت به‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه كوشنده‌یه زاڵ ببێت.
له ماوه‌ی ٣٠ ساڵی رابردوودا زانایان كۆمه‌ڵێك رێگه و ده‌رمانیان دژی ڤایرۆسی ئایدز دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام له سه‌رجه‌میاندا شكستیان هێناوه.
ئێسته زانایان ده‌یانه‌وێت له چوارچێوه‌ی كوتاندا رێگری له تووشبوونی مرۆڤ به ڤایرۆسه‌كه بگرن. تا ئێسته ٥٠ جۆر كوتان تاقی كراوه‌ته‌وه و ئه‌و ده‌رمانه نوێیه له هه‌موویان زیاتر سه‌ركه‌وتوو بووه.
ڤایرۆسی ئایدز یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین نه‌خۆشییه‌كان كه به هێمنی سیسته‌می به‌رگری له‌ش سست ده‌كات و دواجار مردنی كه‌سی تووشبووی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
زۆربه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ن خه‌ڵكی ئه‌فریقان و وڵاتانی تری دنیاش به ریژه‌ی جیاواز ڤایرۆسی ئایدز تێیاندا بڵاو بووه‌ته‌وه.