كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆتای هات كه بۆ تاوتوێكردنی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی یه‌كێتی بۆ ته‌نگژه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی دابوو.
ئه‌مڕۆ شه‌موو له شارى سلێمانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كۆ بووه‌وه و به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له كۆبوونه‌وه‌كه‌وه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا ته‌واوى پڕۆژه‌كه‌ى یه‌كێتى بۆ چاره‌سه‌رى ته‌نگژه‌كانى هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ند كراوه و سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بڕیاری داوه هه‌فته‌ى داهاتوو جارێكى تر كۆ ببنه‌وه و ته‌واوى پڕۆژه‌كه پێداچوونه‌وه‌ى بۆ بكرێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه ڕۆژى چوارشه‌مى رابردوو ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركرایه‌تیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان چوار خاڵى په‌سه‌ند كرد و به‌پێى لێدوانى به‌رپرسانى یه‌كێتى بۆ "وشه"، نه‌خشه‌ڕێگه‌كه هه‌شت خاڵ له خۆى ده‌گرێت و پرسى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و گۆڕانكارییه‌كانى حكوومه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت و بۆ تاوتوێكردن ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان ئاراسته‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كرێت.
شیاوى بیرهێنانه‌وه‌یه له هیچ كام له كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان د. به‌رهه‌م ساڵح كه جێگرى سكرتێرى گشتییه ئاماده نه‌بوو، به‌بڕواى چاودێرانى سیاسى ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كى روونه بۆ دووله‌تبوونى ئاشكراى ئه‌و حزبه به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژی یه‌كی ئه‌یلوول/دیسێمبه‌ری ساڵی ڕابردوو، كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ و به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ 18 سه‌ركرده‌ی تری ئه‌و حزبه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باڵی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان ڕاگه‌یاند، دواتریش باڵی ده‌ستڕۆیشتوو و ماڵباتی تاڵه‌بانی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌یان ئه‌نجام دا و خۆیان وه‌ك زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناساند.