شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌غدا سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی میلیشیاكانی حزبوڵای عێراقیان كرد و هه‌ردوولا دووپاتیان له خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌كان بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق و رێگرتن له‌و ده‌نگه نه‌شازانه كرده‌وه كه باس له جیابوونه‌وه و تێكدانی یه‌كڕیزیی نیشتمانی عێراق ده‌كه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی مه‌كته‌بی سیاسیی كه‌تائیبی حزبوڵا هاتووه، كه ڕۆژی پێنجشه‌م 23ی ئه‌م مانگه شاندێكی فراكسیۆنی گۆڕان به سه‌رۆكایه‌تی كاوه محه‌مه‌د سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق و سروه عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاری گۆڕان پێك هاتوون و له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌بو تاڵیب سه‌عیدی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی میلیشیاكانی حزبوڵای عێراق كۆ بوونه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی مه‌كته‌بی سیاسی
حزبوڵای عێراق كه له پێگه‌ی فه‌رمی ئه‌و هێزه میلیشیایه بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، له‌میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ شاندێكی گۆڕان، باسیان له‌و پلانگێڕییه كردووه كه هه‌وڵی جیاكردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی كورد له رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق ده‌دا و له ڕێی مامه‌ڵه‌ی نابه‌رپرسانه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن و كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی متمانه‌ی خه‌ڵك به عێراق ده‌كرێ.
شێخ ئه‌بو تاڵیب سه‌عیدی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی میلیشیاكانی حزبوڵای عێراق له دیداری له‌گه‌ڵ شاندی گۆڕان ئاشكرای كردووه، هاوبه‌شی زۆرمان له‌گه‌ڵ كورده‌كان هه‌یه و هاوڕێی له مێژینه و خه‌باتكار بووین دژی دیكتاتۆریه‌تی سه‌دام حوسێن، كارمان كرد بۆ ڕووخاندنی و ئێسته‌ش عێراق به دۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بێت.
شێخ ئه‌بو تاڵیب سه‌عیدی دووپاتی كرده‌وه، پێویسته كاری هاوبه‌ش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵ و یه‌كگرتوو بمێنینه‌وه، دوور له هه‌وڵدان بۆ تێكدانی یه‌كێتیی نیشتمانی عێراق، بۆیه له‌و ڕووه‌وه پشتیوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ین كه هه‌موو كات هه‌ڵوێستی هه‌بووه دژی ئه‌و ده‌نگه نه‌شازانه‌ی كه كار بۆ تێكدانی ڕیزه‌كانی گه‌ل و نیشتمانی عێراق ده‌ده‌ن. دووپاتی كرده‌وه كه گوتار و به‌رنامه‌ی گۆڕان نزیكایه‌تی و هاوبه‌شایه‌تی له‌گه‌ڵ ئامانج و بڕواكانی كه‌تائیبی حزبوڵا هه‌یه.
له‌لایه‌كی تره‌وه كاوه محه‌مه‌د سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرای كرد، كه ئۆپۆزسیۆنی كورد و هێزه ئیسلامییه‌كان، له زۆربه‌ی كات ڕۆڵیان بینیوه و توانیویانه دۆخه هه‌ستیار و قورسه‌كان تێبپه‌ڕێنن و ئێسته‌ش ئه‌ركی سه‌ره‌كی و هاوبه‌شی هه‌مووان به‌رامبه‌ر به گه‌لی عێراق ڕزگاربوونه له تیرۆریستانی داعش و پاككردنه‌وه‌ی خاكی عێراق له‌و تیرۆریستانه، هاوكات پێویسته بۆچوونی هاوبه‌ش بۆ قۆناغی دوای داعش له دامه‌زراندنی بنیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كاری له‌سه‌ر بكرێ.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌تائیبی حزبوڵا هاتووه كه ماوه‌یه‌كه ده‌ستیان به دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و لایه‌نه سیاسی و ئاینییه‌كان و ئه‌و ده‌نگه دلێرانه كردووه كه كار له پێناوی یه‌كگرتوویی بۆچوونه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی به‌رۆكی عێراقیان گرتووه، ده‌كه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حزبوڵای عێراقی، له‌كاتێكدایه ئه‌و هێزه میلیشیاییه به باڵی به‌هێزی چه‌كداری ئێران له عێراق داده‌نرێ و به ئامانجی خزمه‌تكردن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتێكی بیانی له عێراق دامه‌زراوه و فه‌رمان له تاران وه‌رده‌گرێ، هاوكات سه‌ركرده‌كانی ئه‌و میلیشیا شیعییه چه‌ندان جار هه‌ڕه‌شه‌یان له كورد و هه‌رێمی كوردستان كردووه.