د.ماجد ئه‌لسامه‌رائی نووسه‌ری عێراقی له‌میانه‌ی وتارێكی له ڕۆژنامه‌ی "
العرب" باس له‌وه ده‌كات، كه بایدن به شمشێری مافی مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی نه‌یارانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یش ده‌رفه‌تێكی له‌باره، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له گه‌نجانی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر بكات و كۆتایی به ئیمپراتۆری گه‌نده‌ڵی شیعه له عێراق بهێنێت.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری 2019 له‌لایه‌ن گه‌نجانی شیعه له عێراق، واقیعێكی سیاسی نوێی خوڵقاند و هیچ كات سه‌ركرده‌كانی شیعه ناتوانن نكۆڵی لێ بكه‌ن و په‌راوێزی بخه‌ن، ماوه‌ی 16 ساڵ یاریی سه‌ركرده‌كانی شیعه‌ی به دروستكردنی دوژمنی وه‌همی ئاشكرا كرد، كه عه‌ره‌بی سوننه‌یان به ناوی مه‌ترسی تیرۆر و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان كرد به دوژمنی شه‌قامی شیعه و چه‌ندان تۆمه‌تیشیان بۆ كورده‌كان دروست كرد، تا شه‌قامی شیعه به‌و دوژمنه وه‌همیانه خه‌ریك بكه‌ن و خۆیشیان له ژێره‌وه ئیمپراتۆریه‌تێكی گه‌نده‌ڵیان بنیات نا و تا ئێسته‌یش كۆتایی نه‌هاتووه.
تاران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مه‌ترسی گه‌وره‌ی ڕاپه‌رینی گه‌نجانی شیعه‌ی هه‌ست پێكرد، بۆیه به هه‌موو توانای خۆیه‌وه هانی میلیشیاكانی دا، كه ده‌ست به كوشتوبڕی و گرتن و ڕاوه‌دوونانی چالاكان و سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپێشاندانه‌كان بكه‌ن، چونكه ئه‌مه سه‌ره‌تای كۆتایی ستراتیجی تاران بوو بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی مه‌زه‌وی له نێو جه‌ماوه‌ر و كۆنتڕۆلكردنی ته‌واوه‌تی عێراقیش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، له‌وكاته‌ی عێراقییه‌كان خه‌ریكی شه‌ڕی مهزهوین.
شیعه‌كانی ئێران ئیمپراتۆریه‌تێكی گه‌نده‌ڵیان له به‌غدا دروست كردووه و له سه‌روبه‌ندی ڕووخاندایه
به‌هۆی كۆرۆنا شۆڕشی گه‌نجان كۆتایی هات و گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپێشاندان چۆڵكران، كازمیش به دامه‌زراندنی به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی خۆپێشاندانه‌كان و پشتیوانیكردن و پاراستنیان و دروستكردنی لیست و به‌شداری پێكردنیان له هه‌ڵبژاردن، پرۆسه‌كه‌ی به جۆرێك كاڵ كرده‌وه، هاوكات تاران گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی كه دواجار توانی مه‌ترسییه گه‌وره‌كه خامۆش بكاته‌وه و كه گه‌نجان له باشوور ده‌ستیان پێكردبوو.
به هه‌موو پێوه‌ره‌كان تاران له گه‌یشتن به‌و باوه‌ڕه هه‌ڵه‌یه، ئێسته ده‌یه‌وێ شه‌ڕی به‌ره‌ی شیعه‌ی سه‌ر به‌خۆی و نه‌یاره‌كه‌ی قووڵ بكاته‌وه، تا له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته لایه‌نه‌كانی له عێراق زۆرترین كورسی په‌رله‌مان ببه‌نه‌وه و ئیتر هه‌موو شتێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، به تایبه‌ت دوای هاتنه سه‌ر حوكمی بایدنیش كه هاوشێوه‌ی كۆمارییه‌كان توند نییه و باوه‌ڕیان به چه‌ك و هێز و شه‌ڕ نییه، به‌ڵام هه‌نگاوێكی گه‌مژانه له‌لایه‌ن ئێران و میلیشیاكانی گیرایه‌به‌ر، كه ئه‌ویش بۆردمانكردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بوو له هه‌ولێر، كه ئه‌مه وا ده‌كات حكوومه‌تی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌رچه‌ند ئاشتیخواز بێ، به‌ڵام پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته‌كانی بكات و به زمانێكی تر گفتوگۆ بكات.
ئه‌و هه‌نگاوه گه‌مژه‌یه‌ی تاران، بژاره‌كانی به‌رده‌م بایدنی خسته به‌رده‌م دۆخێكی قورسه‌وه، نه‌ك هه‌ر واشنتن بگره ئه‌وروپایشی هێنا سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئیتر ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی دانوستاندنی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه، نه‌ك دووباره كارا بكرێته‌وه، به‌م كاره ئه‌وروپییه‌كانیش هاوڕای واشنتنن و تێگه‌یشتن كه پێویسته له ڕێككه‌وتنی نوێ‌دا پرسی ده‌ستوه‌ردانی تارانیش بخرێته ناو به‌رنامه‌ی گفتوگۆكان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی گشتگیرتر.
بایدن و دیموكراته‌كان كه هه‌میشه به شمشێری مافی مرۆڤ كێشه‌كان ده‌پێون، له‌سه‌ر كوشتنی ڕۆژنامه‌نووسێكی سعوودی، به‌رده‌وام له كۆنگرێس گفتوگۆیه و داوای سزادانی ڕیاز و قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی چه‌ك به‌و وڵاته ده‌كه‌ن، هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بیش به كوشتنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان له یه‌مه‌ن تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه‌واته با هه‌مان پێوه‌ریش به‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی شیعه و نزیك له ئێران بسه‌پێنن، كه به به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه، سه‌دان ڕۆژنامه‌نووس و چالاك و خۆپێشانده‌ر و توێژه‌ریان له به‌غدا و ناوچه‌كانی تری عێراق كوشت و نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌سیشیان برینداركرد له‌وكاته‌ی خۆپێشاندانه‌كان گه‌یشتنه لووتكه له‌سه‌رده‌می حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی.
ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا له‌سه‌ر كوشتنی ڕۆژنامه‌نووسێكی سعوودی، ڕیاز سزا ده‌ده‌ن و له ئاست كوشتنی سه‌دان ڕۆژنامه‌نووس و چالاك و توێژه‌ری عێراقی له‌لایه‌ن میلیشیاكان بێده‌نگن
ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپییه‌كان بۆ سزادانی شیعه‌كان و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد پێویستیان به هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه و دۆخه‌كه به ته‌واوی ڕوون و ئاشكرایه، له ماوه‌ی ڕابردوو له به‌سڕه "تیمی مه‌رگ" گیران، كه به‌رپرسی كوشتنی خۆپێشانده‌رانن و سه‌ركرده‌كانیشیان له‌لایه‌ن پاسدارانه‌وه به نێو زۆنگاوه‌كانی عێراق گه‌یه‌نرانه تاران و ئه‌وانه‌یشی گیراون، ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و تیمه‌ن نه‌ك فه‌رمانده سه‌ره‌كییه‌كانیان، چونكه ئه‌وان پاسداران گه‌یاندنی به سنووری ئێرانه‌وه.
ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر ڕوون و حاشاهه‌ڵنه‌گره، كه به دڵنیاییه‌وه ناكرێ ئه‌وه‌یش له‌یاد بكرێ، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كازمی و حكوومه‌ته‌كه‌ی زۆر بوێرانه‌بوو، كه توانیان ئه‌و تیمه ترسناكه بگرن، كه به فه‌رمانی ئێران له ڕێی میلیشیاكانه‌وه خه‌ڵكیان به‌لێشاو كوشتووه، كه‌واته له هه‌موو ڕووێكه‌وه دۆخه‌كه له‌باره تا بایدن و ئه‌وروپا و ڕۆژئاوا كه خۆیان به داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافی مرۆڤ و ئازادی ناو ده‌به‌ن، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو تاوانه قێزه‌وه‌نه‌ی شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران بێنه ده‌نگ و كۆتایی به هه‌ژموونیان بهێنن و ده‌رفه‌تێكی زێڕین بخه‌نه‌وه به‌رده‌م عێراقییه‌كان تا له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن، نه‌ك به زه‌بری هه‌ڕه‌شه و چه‌كی میلیشیاكان، تاران ببێت به براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه.