فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای به‌سره ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، ژن و پیاوێك له باشووری به‌سره كه هاوسه‌ری یه‌كترن، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه و كوژراون.
به‌پێی پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" كه ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ی شوبات هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، پۆلیسی پارێزگای به‌سره، ئه‌و دوو ژن و مێرده‌ی دۆزیوه‌ته‌وه كه له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیان له باشووری به‌سره كوژراون.
به‌پێی پێگه‌كه، ئه‌و رووداوه كه ناوچه‌ی تهحسینییهی باشووری به‌سره رووی داوه، كاتێك پۆلیس ده‌چنه شوێنێ رووداوه‌كه، ده‌بینن ژنیهكه به چه‌قۆ كوژراوه، له‌ناو یه‌كێكیش له ژووره‌كانی خانووه‌كه، پیاوه‌كه به گوریس هه‌ڵواسراوه و خنكاوه.
دواتریش پۆلیس رای گه‌یاندووه كه تا ئێسته نازانرێ هۆی رووداوه‌كه چی بووه، بۆیه لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێ كردووه.