ئاگەدارییەك لەكارتی نیشتمانییەوە

:: PM:06:31:26/02/2017 ‌
بەرێوەبەرێتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی ئاگەدارییەك ئاراستەی هاووڵاتییانی شارەكە دەكات و رای دەگەیەنێت، پێویستە هاووڵاتییان تا ڕۆژی پێنجشەم سەردانیان بكەن.

ئەمڕۆ یەكشەم، بەرێوەبەرێتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی ئاگەدارییەكی بڵاوكردەوە و تیادا هاتووە، ئاگەداری ئەو هاووڵاتییانە دەكەینەوە كە بەرواری وەگرتنەوەی كارتی نیشتیمانیەكانیان تا 1ی ئازاری ساڵی 2017یە، لەمڕۆ یەكشەم  تا رۆژی پێنجشەم 2ی ئازاری ساڵی 2017، سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ بكەن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، هاووڵاتییان لە كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ بۆ كاتژمێر پێنجی ئێوارە دەتوانن سەردانی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ رەگەزنامە و باری شارستانی‌ سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی‌ كارتی‌ نیشتمانیەكانیان‌. 

ئاگەدارییەكە تێیدا هاتووە،‌ ئەو هاووڵاتییانەی تا ئێستە نەهاتوون بۆ كارتەكانیان بە زووترین كات سەردانی‌ فەرمانگەی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ بكەن، ئەگینا كارتی‌ نیشتیمانیەكانیان دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا.

 لە بارەی پێداویستیەكانەوە بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكان، رەگەزنامەی سلێمانی ئاماژەی بەوە داوە پێویستە هاووڵاتییان هەڵگری رەگەزنامەی‌ عیراقی و پێناسی‌ باری شارستانی و پسوولەی‌ وەرگرتنەوەی‌ كارتی‌ نیشتیمانی بن ئینجا كارتی نیشتمانیان پێ‌ دەدرێتەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم