شیركۆ عه‌بدوڵا كه گوایه ته‌نزنووسه، به‌ڵام بۆ چه‌ند كه‌سێكی دیاركراو ته‌نیا به پاره كار ده‌كات و ده‌نووسێ، ئێسته به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی له سلێمانی ڕوو ده‌ده‌ن، تووشی كهڕوڵاڵی بووه.
شێركۆ عه‌بدوڵا كه ناوبانگێكی خراپى له‌ناو خه‌ڵكی سلێمانی هه‌یه و به نووسینی ته‌نزه‌كانی ده‌یه‌وێ خۆشه‌ویستی خه‌ڵك بێت، ئێسته په‌لاماری ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و چاوی ئه‌و رووداوه ته‌ناهییانه نابینێ كه له سنووری سلێمانی ڕوو ده‌ده‌ن.
ئاماده‌یه له‌سه‌ر رووداوێكی هاتوچۆ له هه‌ولێر و ته‌قینی یارییه‌كی منداڵان له دهۆك، 10 وتار بنووسێ
شێركۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندان مووچه‌ی هه‌یه و به‌پله‌ی باڵا خانه‌نشین كراوه، كار بۆ تاقمێك ده‌كات، ئاماده‌یه له‌سه‌ر رووداوێكی هاتوچۆ له هه‌ولێر و ته‌قینی یارییه‌كی منداڵان له دهۆك، 10 وتار و ئه‌و نووسینانه بنووسێ كه خۆی پێی ده‌ڵێ "ته‌نز"، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر لێدان له په‌رله‌مانتارێك و ته‌قه‌كردنی كوڕی به‌رپرسێكی باڵا له ماڵی ئه‌فسه‌رێك و كوشتنی چه‌ندان كه‌س له سلێمانی، بێده‌نگ دانیشتووه.
به بڕوای شاره‌زایان، ئه‌و جۆره په‌لاماردانانه‌ی كوردستان و پارتی باوی نه‌ماوه و ئێسته خه‌ڵك خۆیان راستییه‌كان ده‌زانن. وه‌ك پێیان وایه ئه‌و جۆره نووسه‌ره ماده‌م به پاره ده‌كڕێن و ده‌نووسن، هه‌ر به پاره‌یش بێده‌نگ و ده‌مبه‌ست ده‌كرێن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆیش عه‌بدوڵای مه‌لا نووری كه‌سایه‌تیی سنووری سلێمانی ڕای گه‌یاندبوو، زۆرن ئه‌وانه‌ی كه به‌رانبه‌ر ڕووداوه‌كانی سلێمانی چاپۆشی ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك پارتی ده‌بێته بابه‌تی سه‌ره‌كی دێنه قسه و به هه‌مووان په‌لاماری ده‌ده‌ن.