وێنه‌ و ڤیدیۆ.. له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ی وشه‌ی كوردستان قه‌ده‌غه‌بوو ئاڵاكه‌ی هه‌ڵدا

:: PM:11:55:26/02/2017 ‌
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی چه‌ند پرسیكی گرنگ له‌ سه‌ر بارو دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌ سه‌ردانێك له‌ فڕه‌نساوه‌ گه‌یشته‌ ئیسته‌نبۆڵ و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك ئاڵای كوردستان له‌ پێشوازی بارزانی دا له‌ ته‌ك ئاڵای توركیا به‌رز كرایه‌وه‌.

به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك ده‌نگۆی زۆری له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و میدیاكانی توركیا دروست كردوه‌، به‌و پێیه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ له‌ سه‌رده‌مانێكدا ناو هێنانی وشه‌ی كوردستان تیایدا قه‌ده‌غه‌بوو، كه‌چی ئێستا ئاڵای كوردستان به‌رز ده‌كاته‌وه‌، 
ئەوەش لە ئەنجامی دبلۆماسیەتی بارزانی.



 


وشە - عه‌لی سدیق