له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له شه‌قامێكی خێرای شاری سالتیلۆی وڵاتی مه‌كسیك، ژنێك توانی خیانه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاشكرا بكات و به ته‌واوی پشتڕاستی بكاته‌وه.
ڕووداوه‌كه هاوسه‌ری ئه‌و ژنه ئه‌نجامی داوه و له كاتی ڕووداوه‌كه‌یش ژنێكی تر له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا بووه و كه پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ هه‌بووه.
كاتێك پۆلیس پێوه‌ندی به ژنه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نن كه هاوسه‌ره‌كه‌ی و ژنێكی خزمیان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون له نێو یه‌ك ئۆتۆمبێل دا، ژنه‌كه ده‌سبه‌جێ ده‌چێته شوێنی ڕووداوه‌كه و ئه‌و ژنه‌ی تر كه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ی بووه نه خزمیانه و نه‌ناسراو، بۆیه به ته‌واوی بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی خیانه‌تی لێ كردووه و ئه‌مه به پۆلیس ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
پیاوه‌كه و ژنه‌كه ده‌بێت به ده‌مه‌قاڵه و شه‌ڕیان و كه‌س ئاگای له ڕووداوه‌كه نامێنێت، دواجار پۆلیس له‌یه‌كتریان جیا ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌یش وه‌ك دیارده‌یه‌كی سه‌یر هه‌ژمار كراوه و زۆربه‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكای لاتین و میدیاكانی نێوده‌وڵه‌تی ڕاپۆرت و هه‌واڵیان له‌باره‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌گه‌ر ڕووداوی هاتوچۆكه ڕووی نه‌دابووایه، ئه‌وا هه‌رگیز به خیانه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌ده‌زانی.