سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فڕه‌نسیس بۆ عێراق هه‌ڵگری چه‌ندان په‌یامه بۆ ناوخۆ و ناوچه‌كه و جیهان، یه‌كێك له گرنگترین په‌یامه‌كانیش كه كۆماری ئیسلامی ئێران پێی نیگه‌رانه، بریتییه له دیداری پاپا له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی ڕێبه‌ری شیعه‌كانی عێراق، ئه‌مه به لێدان له هه‌ژموون و پێگه‌ی ئێران داده‌نرێ و به‌وهۆیه‌وه‌یش میلیشیاكانی ئێران دژایه‌تی خۆیان بۆ سه‌ردانه‌كه ده‌ربڕی.
عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراق دژی ده‌ستوه‌ردانی ئاینه له كاروباری سیاسی و به یه‌كێك له نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كانی ویلایه‌تی فه‌قێ و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی دروستكردنی حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه له ناوچه‌كه و له‌گه‌ڵ جیاكردنه‌وه‌ی ئاینه له ده‌سه‌ڵات، به‌وهۆیه‌وه‌یش له دوای 2003ه‌وه كه‌مترین ده‌ستوه‌ردانی له سیاسه‌ت كردووه، تا له كاتی لێقه‌ومان و ته‌نگژه نه‌بێ، له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و عێراق هاتووه‌ته ده‌نگ.
له به‌رانبه‌ردا كۆماری ئیسلامی ئێران ئامانجیه‌تی سیسته‌می ویلایه‌تی فه‌قێ له ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه جێگیر بكات، كه پێكهاته‌ی شیعه‌یان تێدایه و تا هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه له تارانه‌وه ئاراسته بكرێن، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌یش زۆرترین گرووپی میلیشیایی له لبنان و سووریا و عێڕاق و یه‌مه‌ن دروست كردووه، تا بتوانن هه‌نگاو به هه‌نگاو شێوازی ئه‌و وڵاتانه بگۆڕن و دواجاریش كۆپی ئه‌زموونی ئێران له وڵاته‌كان بكات.
هاتنی پاپا فڕه‌نسیس بۆ عێراق و دیداری له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی به‌و مانایه لێكده‌درێته‌وه، كه دیداری نێوان دوو ڕێبه‌ڕی گه‌وره‌ی ئاینییه له جیهان، كه یه‌كه‌میان ڕێبه‌رایه‌تی كریستیانه‌كان ده‌كات و دووه‌میش نوێنه‌رایه‌تی شیعه‌كانی جیهان، كه ئه‌مه‌یش به‌لای ئێرانه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه، چونكه تاران عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران به نوێنه‌ری ته‌واوی شیعه‌كانی جیهان ده‌زانێ و هه‌موو كه‌سێكی تر ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه ئه‌و پێگه‌یه‌ی پێ بدرێ و وه‌ك نوێنه‌ری شیعه‌كان له جیهان بناسێنرێت.
دیداری پاپا له‌گه‌ڵ سیستانی، هه‌ژماركردنی سیستانییه وه‌ك ڕێبه‌ری شیعه‌كانی جیهان
دوو ساڵ به‌ر له ئێسته پاپا سه‌ردانی ئیماڕاتی كرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ گه‌وره زانایانی مه‌زه‌وی سوننه كۆبووه‌وه، له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌د ته‌یب شێخی ئه‌زهه‌ر و یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی و گه‌وره زانایانی تری وڵاتانی سوننه، ئه‌مه‌یش به دیداری لووتكه‌ی ئاینه‌كان ناوی برا، به‌و واتایه‌ی كه دیداری نێوان كریستیان و سوننه‌كانه له جیهان.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئێسته‌یش پاپایش و بینینی عه‌لی سیستانی به واتای دیداری لووتكه‌ی نێوان كریستیانه‌كانی جیهان و مه‌زه‌وی شیعه‌ی ئاینی ئیسلام داده‌نرێ، هه‌ر ئه‌وه‌یش بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی و تووڕه‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران.
دوگلاس سیلیمان باڵوێزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌وباره‌وه به كه‌ناڵی "
ئه‌لحوڕه"ی ڕاگه‌یاند، كه بۆ زۆرینه‌ی ڕه‌های شیعه‌كانی عێراق و جیهان، نه‌جه‌ف ناوه‌ندی سه‌ره‌كی و مه‌قام و پێگه‌ی سه‌ره‌كی شیعه‌كانه، هاوكات عه‌لی سیستانی ڕێبه‌ر و پێشه‌وای شیعه‌كانه له جیهان.
زیاتر گوتی، كه ئێران ده‌یه‌وێ ئه‌و ڕاستییه بشارێته‌وه و ته‌واوی شیعه‌كانی جیهان بۆ پرۆژه‌ی سیاسی خۆی بخاته خزمه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕاستییه‌كان شتێكی ترن و كه‌س ناتوانێ نكۆڵی لێ بكات.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی دۆگلاس سیلمان ڕای گه‌یاندووه، كه سه‌ردانی پاپا بۆ عێراق و دیداری له‌گه‌ڵ سیستانی پێگه‌ی عێراق و سیستانی له جیهان و جیهانی ئیسلامی و شیعه به ته‌واوی به‌هێز ده‌كات، هاوكات ئه‌م سه‌ردانه ده‌بێته هۆكارێكیش بۆ ئه‌وه‌ی عێراقییه‌كان شانازی به خۆیان و شارستانیه‌تی كۆنی خۆیان بكه‌ن و جارێكی تر بیر بكه‌نه‌وه و هه‌وڵی پاراستنی سه‌روه‌ری خۆیان و دۆخی ته‌ناهی وڵاته‌كه‌یان بده‌ن.
تاران له‌مه نیگه‌رانه و خامنه‌یی به ڕابه‌ری شیعه‌كانی جیهان ده‌زانێت
موئیه‌د عه‌بدولساده توێژه‌ر له كاروباری شیعه بۆ كه‌ناڵه‌كه دووپاتی كرده‌وه، كه سه‌ردانی پاپا بۆ لای مه‌رجه‌عی باڵای شیعه عه‌لی سیستانی گرنگییه‌كی ئاینی و ڕووحی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ عێراق به گشتی و نه‌جه‌ف به تایبه‌تی.
زیاتر گوتی، له ڕووی سیاسییه‌وه پاپا ده‌یه‌وێ په‌یامی ئه‌وه به دنیا بگه‌یه‌نێت، كه عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می دێرینی خۆی و ببێت به ناوه‌ندێكی گرنگ و كاریگه‌ر له جیهان و نه‌جه‌فیش له‌و نێوه‌نده‌دا گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری و ڕۆڵی ده‌بێت.
له ڕووی مرۆییه‌وه‌یش سه‌ردانه‌كه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری شیعه و كریستیانه‌كان، به تایبه‌ت كه شیعه‌كان زۆرینه‌ی عێراق پێك ده‌هێنن، ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ی پۆسته باڵاكانی عێراقیان به ده‌سته‌وه‌یه و ده‌توانن یارمه‌تیده‌ر بن، بۆ ئه‌وه‌ی كه ئارامی و ئاسایشی كریستیانه‌كان له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق بپارێزن و ڕێگری له‌و پێشێلكارییانه بكه‌ن كه له به‌رانبه‌ر كریستیانه‌كان له عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.