له باخێكی سیته‌ك، بازرگانێكی شاری سلێمانی كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه و پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه.
شایه‌تحاڵێك ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ی ئایار، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له باخێك له سیته‌ك كه‌سێك به‌ناوی "ئه‌بوبه‌كر مه‌عرووف" كه بازرگانێكی به‌ناوبانگی سلێمانییه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
شایه‌تحاڵه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌و كه‌سه ته‌مه‌نی 48 ساڵه و ئێسته ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی دادی سلێمانییه.
ئه‌و كه‌سه له سلێمانی به حاجی به‌كر ناسراوه و خاوه‌نی كۆمپانیای شاره‌زووره، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زیاتر ناسرا كاتێك له‌گه‌ڵ دوو بازرگانی تری هاوڕێی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕشی بێ به‌رانبه‌ر نۆژه‌ن كرده‌وه.
هێشتا پۆلیس هیچ زانیارییه‌كی وردی له‌سه‌ر ئه‌و خۆكوژییه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسێكیان لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ست پێ كردووه و هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی نازانرێ.