له گه‌راجی یه‌كێك له مۆڵه‌كانی شاری هه‌ولێر، كچێكی گه‌نج له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی گرانبه‌ها ده‌گریا، له‌وێوه گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ژیانی بۆ "وشه" ده‌ست پێ كرد به مه‌رجی ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی پارێزراو بێت.
فرمێسك ناوی خوازراوی كچێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵانی شاری هه‌ولێره، ئه‌و ده‌رچووی كۆلێژه و ئێسته له ماڵه. ئه‌و گوتی، دوای ته‌واوكردنی خوێندن داواكاریم زۆر ده‌هات، به‌ڵام من ڕازی نه‌ده‌بووم كه شوو بكه‌م، ده‌ترسام تووشی پیاوێكی خراپ بم و ژیانم لێ تاڵ بێ، به‌ڵام قسه‌ی خه‌ڵك و ماڵه‌وه و هاوڕێكانم زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌رم هه‌بوو.
خوشكێكی له خۆم گه‌وره‌ترم هه‌بوو، دوای ماره‌كردنی من زوو زوو ده‌هات بۆ ماڵمان و زۆر پرسیاری لێم ده‌كرد
ئه‌و ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ، له ڕێی خزمێكهوه كوڕێك هات بۆ داوام، منیش تا ئاستێكی باش كوڕه‌كه‌م به‌دڵ بوو، دوای هه‌فته‌یه‌ك پرسین دیاربوو خه‌ڵك و دراوسێكانیان گوتبوویان، ماڵێكی باشن، له‌سه‌ر هه‌مووشتێك پێك هاتین و كاتێكمان دیاری كرد، "هه‌موو كه‌سوكار و هاوڕێكانم هاتن و من ماره كرام".
چیرۆكی فرمێسك لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و فرمێسك له چاوه‌كانیدا ناوه‌ستێ، گوتی "دوای مارهكردنم ئاسایی ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر كوڕه‌كه‌م ده‌كه‌وته دڵ، به‌ڵام شتێك لام سه‌یر بوو خوشكێكی له خۆم گه‌وره‌ترم هه‌بوو، دوای ماره‌كردنی من زوو زوو ده‌هات بۆ ماڵمان و زۆر پرسیاری لێم ده‌كرد، منیش ئاسایی وه‌ڵامم ده‌داوه، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بوو هه‌ستم ده‌كرد ده‌سگیرانه‌كه‌م سارده له‌گه‌ڵم و وه‌ك جاران و سه‌ره‌تای مارهبڕینم لێم ناپرسێ، منیش گله‌یی ئه‌وه‌م لێ ده‌كرد هه‌رده‌م ده‌یگوت، ئیشم هه‌یه و كاتم نییه".
"شه‌وێك ئه‌و خوشكه‌م له ماڵی ئێمه‌وه به ڤایبه‌ر قسه‌ی ده‌كرد، دیاربوو زۆر به قووڵایی كه‌وتبووه ناو قسه‌كان، منیش به‌پێكه‌نینه‌وه پرسیم ئه‌وه كێیه ئاوا سه‌رقاڵی كردووی؟ ئه‌ویش پێكه‌نی و گوتی: پیاوهكهمه، منیش بێده‌نگ بووم، دوای نزیكه‌ی سه‌عاتێك خوشكه‌كه‌م كه‌وته خه‌و، مۆبایله‌كه‌ی له‌سه‌ر سینگی بوو، به به‌رده‌وامیش نامه‌ی بۆ ده‌هات، نامه‌كان زۆر بوون، منیش گوتم، با به‌نامه‌یه‌كیش به پیاوه‌كه‌ی بڵێم خوشكه‌كه‌م خه‌وتووه، به‌ڵام خۆزگه بمردمایه به‌ڵام ئه‌م دیمه‌نه‌م نه‌بینیایه، مۆبایله‌كه‌م گرته ده‌ست كه سه‌یرم كرد ئه‌و كه‌سه‌ی خوشكه‌كه‌م ده‌یگوت پیاومه، ده‌ستگیرانه‌كه‌ی من بوو، به سه‌تان وێنه‌ی ئاسایی و سێكسیان بۆ یه‌ك ناردبوو". فرمێسك وای گوت.
ئه‌و باسی له‌وه‌یش كرد كه له رۆژی ماره‌بڕینه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه پێوه‌ندیان داناوه، " هه‌موو نامه‌كانم وێنه گرت و ئه‌و شه‌وه تا به‌یانی ته‌نیا گریام، ویستم خۆم بخنكێنم، به‌ڵام هه‌ر خۆم ئه‌و نامرۆڤانه‌ی ئه‌وه‌نده ناهێنن خۆمیان بۆ بخنكێنم، به‌یانی زوو خوشكه‌كه‌م خه‌به‌ر كرده‌وه و نامه‌كانم پێشان دا، هه‌موو گیانی كه‌وته له‌رزین و گریان گوتی، ئاگام له‌خۆم نه‌بووه".
زیاتر گوتی، ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌سگیرانه‌كه‌م كرد هه‌مان شتم پێ گوت، خۆی بێده‌نگ كرد و گوتی من هه‌ڵه‌م بمبووره، جارێكی تر شتی وا دووباره نابێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ی كه‌سیان سوودی نه‌بوو بۆم، بۆیه بڕیاری جیابوونه‌وه‌م دا. ئێسته‌یش به‌سه‌رگه‌ردانی و به‌ته‌نیا ژیان به‌ڕێ ده‌كه‌م. چونكه وه‌ك خۆی گوتی تووشی شۆك بووه هه‌م به‌وه‌ی خوشكه‌كه‌ی له پشتی ئه‌وه‌وه ئه‌و كاره‌ی كردووه، هه‌م دهستگیرانهكهیشی له هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌وه خیانه‌تی لێ كردووه.
ئاماده‌كردنی/ دیدار سابیر