زیاتر لە 500 گۆڕ شكێنران و تێك دران

:: PM:08:35:27/02/2017 ‌
گۆڕستانێك لە ویلایەتێكی ئەمەریكا، كەوتە بەر هەڵمەتی تێكدان و شكاندن، ئەو پێشهاتەیش ماوەیەك پێش ئێستە لە گۆڕستانێكی دیكەی ئەمەریكا پێش هات.

گۆڕستانێك لە شاری فیلادلفیای ئەمەریكا، رووبەرووی هەڵمەتی شكان و تێكدران بووەوە، هەڵمەتەكە بە جۆرێك فراوانگیر بوو، كە زیاتر لە 500 گۆڕ تێك دران و خاپوور كران، ئەوەیش دوای چەند رۆژێك دێت لە پێشهاتێكی هاوجۆر كە لە ویلایەتی مزۆری ئەنجام درا.
ئەو گۆڕانەی رووبەرووی ئەو هەڵمەت و خاپووركردنە بوونەتەوە و بە ئامانج گیراون، گۆڕی كەسانی موسڵمان و جوولەكە و هۆزی كۆیكەرزی مەسیحین.

بۆ زانین، گۆڕ، شوێنی شاردنەوەی مرۆڤە دوای دەرچوونی گیانی، بە جۆرێك چاڵێكی نیمچەقووڵ (لە دوو مەتر تێ ناپەڕێت)، بە پێی قەبارەی كەسی مردوو لێ دەدریت و بە پێی نەریت و كولتوور و ئایینە جیاوازەكان، شێوەی گۆڕ و چۆنیەتی ناشتنی مرۆڤ، لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی دیكە دەگۆڕێت.

سەرچاوە/ عەجیب نێت.



وشە - عه‌لی سدیق