له شاری ڤانكۆڤه‌ر له كه‌نه‌دا، كه‌سێك به‌چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر هاووڵاتییان، ژنێكی كوشتووه و پێنج كه‌سی تریشی بریندار كردووه. هێرشبه‌ره‌كه خۆیشی گیراوه و ئێسته لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی له شاری ڤانكۆڤه‌ر له كه‌نه‌دا به‌چه‌قۆوه هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر خه‌ڵك و شه‌ش كه‌س بوونه قوربانی، تا ئێسته هۆی رووداوه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه ئایا تیرۆریستی بووه یان شتێكی تر.
پۆلیسی شاره‌كه رای گه‌یاندووه، رووداوه‌كه ئێواره‌ی دوێنی له نزیكی كتێبخانه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی لین ڤالی له شاری ڤانكۆڤه‌ر رووی داوه، هێرشبه‌ره‌كه به‌چه‌قۆوه بێ ئه‌وه‌ی هۆیه‌كه‌ی بزانرێت، هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر خه‌ڵك و شه‌ش كه‌سی بریندار كردووه، له‌ناویاندا ژنێك هه‌بوو كه به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه، گیانی له ده‌ست داوه.
فرانك جانگ كه پۆلیسه و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاندووه، ئه‌و كه‌سه‌ی كرده‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه، له‌لای پۆلیس كه‌سێكی ناسراوه و پێشتریش كێشه‌ی تری دروست كردووه و به‌هۆیانه‌وه گیراوه، بۆیه ئێسته‌یش به‌هۆی ئه‌م رووداوه، هاتووه‌ته گرتن، به‌ڵام تا ئێسته هۆی رووداوه‌كه نه‌زانراوه.