هه‌رێمی كوردستان له لووتكه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا نزیك ده‌بێته‌وه و هه‌نگاو به‌ره‌و قه‌ده‌غه‌ی گشتیی هاتوچۆ ده‌نێت، به‌تایبه‌ت كه ماوه‌ی دوو ڕۆژه ئاماره‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا ڕوو له هه‌ڵكشانه.
ته‌نیا له 24 سه‌عاتی ڕابردوو هه‌زار و 45 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، ئه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی له سنوور به‌ده‌ره، به‌تایبه‌ت كه له ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌و ژماره‌یه بۆ كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه.
وه‌ك حكوومه‌تێكی نموونه‌یی له كوردستان، پێشتر له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌موو هه‌وڵێك بۆ به‌رگرتنی درا، به گه‌واهیی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش، باشترین رێككار له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به‌رانبه‌ر كۆرۆنا ده‌كران، به‌ڵام هاتنه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی تر مه‌ترسییه‌كانی زیاتر كرد.
ڕێژه‌ی تووشبوون 10% زیاتره
هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك ڤاكسین له كوردستان هه‌ن و ئێسته به‌ڕێی ئۆنلاین له هاووڵاتییان ده‌درێ، به‌ڵام هه‌ر ڕێگر نه‌بووه له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێسته كۆڤید19 و كۆرۆنای نوێ تێكه‌ڵ بووه و جیا ناكرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانه‌كانی ژماره‌كاندا به‌رپرسانی ته‌ندروستی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه هه‌ڵكشانی ژماره‌كان به‌رده‌وام بێ، ئه‌وه قه‌ده‌غه‌ی گشتیی هاتوچۆ ڕاده‌گه‌یه‌نرێ.
له نوێترین لێدواندا د. سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر ژماره‌كان به‌مشێوه‌یه ڕوو له هه‌ڵكشان بكه‌ن، ئه‌وه قه‌ده‌غه‌ی گشتیی هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌نێت.
د. سه‌باح له واڵی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، "له‌گه‌ڵ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گشتیی هاتوچۆدا نین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژماره‌كان له هه‌ڵكشانی ته‌واو بن، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاده‌گه‌یه‌نرێ".
هه‌رچی ڕای پزیشكانی پسپۆڕه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر ڕێیه‌ك بگیرێته‌به‌ر ئاساییه ئه‌گه‌ر رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا كه‌م بكاته‌وه. ئازاد ئیسماعیل پزیشكی گشتیی بۆ "وشه" ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه بۆ ماوه‌یه‌ك خه‌ڵك بچێته‌وه ژووره‌وه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نرێ.
ڕوونیشی ده‌كاته‌وه كه كوردستان ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌یه، بۆیه پێویسته لای هاووڵاتییان ئاسایی بێت و له هه‌ر كاتێكیش پێویست بێت بڕیاری له‌باره‌یه‌وه بدرێ.
ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێ، كۆرۆنا به‌ره‌و لووتكه ده‌چێ، تۆماركردنی 1045 تووشبوو له ڕۆژێكدا ڕێژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره، جگه له‌وه‌ی 16 كه‌س له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا گیانیان له ده‌ست داوه.
ئه‌و پزیشكه ئاماژه به دۆخێكی مه‌ترسیدار تر ده‌كات ئه‌گه‌ر رێككاری نوێ به‌رانبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا نه‌گیرێته‌به‌ر و پێی وایه، كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێسته له خوێندنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌دایه، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆ ده‌بنه‌وه و بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دۆخه‌كه ده‌ده‌ن.
د. ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌لامه‌تی هاووڵاتییانی له‌لا له هه‌موو شتێك گرنگتره، بۆیه بۆ هه‌ر بڕیارێك سڵ له هیچ ناكاته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گشتیی هاتوچۆ له ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنایه، ئه‌وانه له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیار ده‌ده‌ن.
ئێسته له هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌ی تووشبوون 10% زیاتره كه پێشتر به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایان گه‌یاندبوو، ئه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی ئاساییه.
له هه‌رێمی كوردستان 126 هه‌زار و 191 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 111 هه‌زار و 494 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه، سێ هه‌زار و 731 كه‌سیش مردوون. بۆیه پێده‌چێ هه‌ڵكشانی ئاماره‌كان له كوردستان هه‌نگاوێكی زۆر له قه‌ده‌غه‌ی گشتیی هاتوچۆ نزیكی بكاته‌وه و به‌بێ دوودڵی بڕیار له‌باره‌یه‌وه بدرێ.