ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی پێشبینی و لێكدانه‌وه‌كانی هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی ژیان و شێواز و بیركردنه‌وه و جموجۆڵه‌كانی مرۆڤ له دوای نه‌مانی په‌تای كۆرۆنا بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه ناوه‌نده هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ست به ئارامی و دڵنیایی له دوای نه‌مانی كۆرۆنا ناكه‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه گۆڕانكاری یه‌كجار گه‌وره له جیهان ڕووبدات.
ئه‌نجوومه‌نی هه‌واڵگری نیشتمانی كه ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری ته‌واوی هێز و گرووپه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، چوار ساڵ جارێك ڕاپۆرتێكی ورد و درێژ به پشتبه‌ستن له‌و داتا و زانیارییانه‌ی كه سیخوڕه‌كانی له جیهان كۆی ده‌كه‌نه‌وه، بڵاو ده‌كاته‌وه. تێیدا پێشبینی و بۆچوونه‌كانی خۆی له‌باره‌ی داهاتووی مرۆڤایه‌تی و گۆڕانكاری و كاره‌ساته‌كان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌خاته ڕوو.
له
ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه جیهانی ئێسته زۆر ناجیگیر و ناروونه، به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و به‌رده‌وامی جه‌نگ و ململانێ و قووڵبوونه‌وه‌ی كێشه و گرژییه‌كان، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، دوای نه‌مانی په‌تای كۆرۆنا سیاسه‌تی جیهانگیری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر قووڵ پێویستی به پێداچوونه‌وه ده‌بێت، باس له‌وه‌یش كراوه، كه له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه تا ئێسته سیسته‌می جیهان نادڵنیایی و ئاڵۆزی له‌م چه‌شنه‌ی ئێسته‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه، به‌هۆی بێكاری و هه‌ژاری و گرفته زۆره‌كانه‌وه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كرێ شه‌پۆلی گه‌وره و ترسناكی كۆچكردن ده‌ست پێ بكات.
هۆكاری ئه‌مه‌یش بۆ شكستی زۆربه‌ی حكوومه‌ته‌كانی جیهانی سێیه‌م له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی و كۆمه‌ككردنیان له سه‌رده‌می كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئاواره‌بوون و هه‌ژاری و بێكاری له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهان، ته‌نانه‌ت له وڵاتانی پێشكه‌وتوویش ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌ی یه‌كجار زۆر ده‌كات، ته‌نگژه‌ی دارایی ترسناك له داهاتوو به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی ده‌گرێت، گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی زۆر ڕوو ده‌دات و گۆشه‌گیری و دووركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌یه‌كتر زۆر زیاتر ده‌بێت.
كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا بۆ سه‌ر چه‌ندان نه‌وه‌ی داهاتوو بوونی ده‌مێنێت، گه‌وره‌ترین كاره‌ساتیش دروستبوونی كێشه‌ی كه‌می خۆراكه له وڵاتانی جیهان، كه ئه‌مه‌یش شه‌ڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره له دوای خۆی جێ ده‌هێڵێت و مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ونه گیانی یه‌كتره‌وه.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه هێز و شكۆی ئه‌مه‌ریكایش پاشه‌كشه ده‌كات و هیچ زلهێزێكی دنیا به ته‌نیا ناتوانێت سه‌ركردایه‌تی وڵاتانی جیهان بكات، به پێچه‌وانه‌وه ململانێی نێوان زلهێزه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێ و زۆر قووڵ ده‌بێته‌وه و دواجار شه‌ڕی سارد و ململانێ گه‌وره به دوای خۆیدا ده‌هێنێت و هاوكێشه‌كان سه‌راوژێر ده‌كات.
له‌باره‌ی سیناریۆ ورده‌كانیش كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا خستوویه‌تییه ڕوو، یه‌كه‌میان بریتییه له به‌هێزبوونی ئه‌مه‌ریكا و گه‌شه‌كردنی دیموكراسی له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی جیهان و وڵاتان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، دواكه‌وتنی مۆسكۆ و په‌كین به ڕێژه‌یه‌كی زۆر و سه‌پاندنی هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، ئه‌مه‌یش به‌هۆی بوونی زۆرترین سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیای داهێنه‌ر، كه پێویستییه‌كانی مرۆڤایه‌تی ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
دووه‌م سیناریۆ كه كاره‌ساتبار و پڕ له كێشه‌یه بۆ ئه‌مه‌ریكا، بریتییه له په‌راوێزخستنی كێشه‌كانی ژینگه و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و خه‌ریكبوونی ئه‌مه‌ریكا به ململانێ له‌گه‌ڵ ڕووسیا و چین، له‌و نێوه‌نده‌دا یه‌كێتیی ئه‌وروپا زۆرترین هه‌ژموون به‌سه‌ر جیهان ده‌سه‌پێنێت، چونكه زۆربه‌ی پارته سه‌وزه‌كان وڵاته‌كانی به‌ڕێوه ده‌به‌ن، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ناوچه‌ی ئارام بن و له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كار بكه‌ن، بۆ پاراستنی زه‌وی له گه‌رمبوون و كێشه‌كانی تری ژینگه، به‌مه‌یش سیاسه‌ت و دیپلۆماسیه‌تی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بۆ كاریگه‌ری دانان به‌سه‌ر وڵاتان جێبه‌جێ ده‌بێت.
له‌و نێوه‌نده‌یشدا ئه‌وه‌ی پێوه‌سته به ململانێی چین و ئه‌مه‌ریكاوه، پێشبینی ده‌كرێ، كه چین ببێت به پێشه‌نگی وڵاتانی دنیا، به‌ڵام نه‌ك ڕێبه‌ری وڵاتان، به‌ڵكو ئه‌مه هه‌ر لای ئه‌مه‌ریكا ده‌مێنێته‌وه، بۆیه ململانێكانی نێوانیان به‌رده‌وامی ده‌بێ و جیهان به‌سه‌ر دوو به‌ره دابه‌ش ده‌بێت.