له دوایین ڕۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی تری له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌وێ ئه‌نجام دا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه، سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی گردبوونه‌وه‌ی شارستانی بۆ چاكسازی (كار)، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو و هومام حه‌مموودی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامیی عێراقی، ئه‌یاد عه‌لاوی، ئه‌مینداری گشتیی پارتی ویفاقی نیشتمانی و خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ئه‌لعه‌زم كۆبووه‌وه.
هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی‌یان بۆ به‌غدا به ده‌رفه‌تێك زانی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كاندا دوایین پێشهاته سیاسی و ته‌ناهییه‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق، پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق، گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانی داعش و پێوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان تاوتوێ كران.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی له ڕوانگه‌ی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق دووپات كرده‌وه به‌وه‌ی پێویسته هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی عێراق بگه‌نه دیدگه و لێكگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش بۆ داهاتووی عێراق كه سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن مسۆگه‌ر بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ هه‌مووان سوود له هه‌ڵه و ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو وه‌ربگرن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه دوای 18 ساڵ له ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق و بنیاتنانی عێراقی تازه، ئیتر ده‌بێ كۆتایی به قۆناغی ڕاگوزه‌ر بێت و قۆناغێكی نوێ له وڵات ده‌ستپێ بكات كه به ده‌وڵه‌مه‌ندیی مرۆیی و سروشتیی عێراق، ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاریی زیاتر و باشتر پێشكه‌ش به هه‌موو عێراقییه‌كان له سه‌رانسه‌ری وڵات بكرێت و عێراق شوێن و پێگه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و دنیا وه‌ربگرێته‌وه.
هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی‌یان بۆ به‌غدا به ده‌رفه‌تێك زانی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هێزه سیاسییه‌كان و كاری پێكه‌وه‌یی له‌پێناو په‌ڕاندنه‌وه‌ی وڵات بۆ قۆناغێكی باشتر كه سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتن و هاوبه‌شی و به‌شداریی هه‌مووان له پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتیبوون و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش دابین بكات.