ڕۆژنامه‌ی "
العرب " ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به ته‌واوی ئارام بكاته‌وه و ببێته‌وه به هاوبه‌شێكی ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ به‌غدا، له ململانێكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیش له عێراق خۆی له‌سه‌ر هیچ لایه‌ك یه‌كلا نه‌كاته‌وه، تا زیانی پێ نه‌گات و دووباره ده‌ست به گه‌شانه‌وه و بووژانه‌وه بكات.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، كه نێچیرڤان بارزانی له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا هه‌وڵده‌دات كه پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كازمی زیاتر بره‌و پێشه‌وه ببات، هاوكات گرژی و ململانێكان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی شیعه كه‌م بكاته‌وه، به تایبه‌ت به‌مدواییه به‌شێكی لایه‌نه‌كانی شیعه و میلیشیاكانی شیعه به ئاشكرا دوژمنایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یاند و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدان و دووباره‌كردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی پێشوویان ده‌كرد، كه مووشه‌ك و كاتیۆشا كردیانه سه‌ر شاری هه‌ولێر.
ڕۆژنامه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه نێچیرڤان بارزانی دوای گفتوگۆكردنی له‌گه‌ڵ كازمی، كه به وردی باسیان له پرسی سیاسی و ئابووری و ته‌ناهی كرد، دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ حه‌یده‌ر عه‌بادی و هادی عامری ڕێبه‌ری میلیشیاكانی به‌در و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق نووری مالیكی و عادل عه‌بدولمه‌هدی و ئه‌یاد عه‌لاوی و خه‌میس خه‌نجه‌ر و چه‌ندان گه‌وره سیاسه‌تكاری تری عێراق كۆبووه‌وه
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ نه‌هێشتنی گرژی و ده‌ستكردنه به قۆناغێكی تری هاوبه‌شی له عێراق
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی له به‌غداوه بۆ ڕۆژنامه‌كه گوتوویه‌تی، كه هه‌رێمی كوردستان ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ونه‌وه ناو سه‌رده‌م و قۆناغێكی تری هه‌ستكردن به ئارامی و دڵنیایی و هاوبه‌شی زیاتر، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی گرنگ و پێویسته، بۆ لێگه‌یشتنی زیاتر و نزیكبوونه‌وه‌ی زۆرتر له نێوان هه‌ردوولا، به ئامانجی سه‌قامگیركردنی دۆخی عێراق و به‌ره‌و پێشبردنی زیاتری.
زیاتر گوتی، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتن و هاندانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له چوارچێوه‌ی ئه‌و دانوستاندنانه‌یشی كه له ڤیه‌ننا له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌یكات و ده‌یه‌وێ ناوچه‌كه به ته‌واوی ئارام ببێته‌وه و له هه‌موو لایه‌كه‌وه گرژییه‌كان دابمركێنرێنه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه سیاسییه‌ی به‌غدا نه‌یشارده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان له دوای هاتنه سه‌ر حوكمی حكوومه‌تی كازمی، هه‌ست به دڵنیایی و متمانه‌ی زۆر ده‌كه‌ن، ترس و نیگه‌رانییه‌كانیان له حكوومه‌ته‌كانی پێشووی به‌غدا كه هه‌یانبوو ئێسته به ته‌واوی ڕه‌ویته‌وه، چونكه كازمی به‌گیانێكی نیشتمانیانه بیر ده‌كاته‌وه و جیاوازی له نێوان پێكهاته‌كان ده‌كات و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و یاسا مامه‌ڵه ده‌كات، ئه‌مه‌یش هه‌ر ئه‌و خواسته‌یه كه له ساڵانی ڕابردوو به‌رده‌وام هه‌رێمی كوردستان داوای ده‌كرد.
هه‌ولێر له دوای ده‌سكه‌وتنه‌وه‌ی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و هاوبه‌شیه‌تی له به‌ڕێوه‌بردنی عێراق، ده‌یه‌وێ نه ململانێی ده‌ره‌كی و نه ناوخۆی نه‌خاته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی، دووباره ده‌ست به قۆناغێكی تر له‌گه‌ڵ به‌غدا بكاته‌وه و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی و پێشڤه‌چوونی هه‌رێمه‌كه به گوڕێكی زیاتر بكه‌وێته‌وه سه‌ر سكه‌ی جارانی و جیا له ئارامی و ئاسایش ده‌سته‌به‌ری مووچه و پرۆژه زه‌به‌لاح و ستراتیجییه‌كان بكه‌ونه‌وه كار.
به نه‌هێشتنی گرژی و كێشه‌كان، گه‌شه و پێشكه‌وتنه‌كان له كوردستان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه
ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر ئاستی ململانێی ناوچه‌یی جێی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بن و نه‌بن به هۆكاری بێزاركردنی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش، چونكه به وردی له هاوكێشه‌كان ده‌گه‌ن و ده‌توانن هاوسه‌نگییه‌كان ڕابگرن و له ساڵانی ڕابردوویش به باشی توانیان له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتوو بن، به‌ڵام له‌م دواییه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق دوو جار هه‌ولێریان كرده ئامانج، به‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دانیشتنی له‌گه‌ڵ كه‌سی یه‌كه‌می شیعه‌كان، ده‌یه‌وێ ئه‌و گرژی و دوژمندارییه‌ی هه‌وڵی دروستكردنی ده‌درێ، به ته‌واوی له‌ناوببرێ و دووپات له‌وه بكه‌نه‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان ئامانجی بریتییه له پێشخستن و گه‌شه‌پێدان و بێلایه‌نی، نه‌ك لاگیری كردنی لایه‌نێك له دژی لایه‌نێكی تر.
سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له كردنه‌وه‌ی سه‌رده‌م و قۆناغێكی تر له پێوه‌ندی زێڕین له‌گه‌ڵ به‌غدا و شیعه‌كان، به واته‌ی كۆتاییهاتن به ململانێ و گرژییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان به گفتوگۆ و دانوستاندن، سه‌ره‌نجامیش ئه‌مه وا ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان دووباره پرۆسه‌ی بنیاتنانی ژێرخان و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی ئابووری تێیدا به خێرایی به‌رز ببێته‌وه و خه‌ڵكه‌كه‌ی جیا له‌وه‌ی له ئاسایشێكی زۆر ڕه‌ها ده‌ژین به به‌راورد به ناوچه‌كانی تری عێراق و وڵاتانی تری ناوچه‌كه، هاوكات له ڕووی ئابووری و كار و مووچه و بودجه‌وه‌یش پێشه‌نگی ناوچه‌كه بگرنه‌وه.