به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ته‌ندروستی له باكور و ڕۆژئاوای سووریا زه‌نگی مه‌ترسی لێ درا، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
دكتۆر جوان مسته‌فا سه‌رۆكی به‌شدار له ده‌سته‌ی ته‌ندروستی له باكور و ڕۆژئاوای سووریا، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ی نیسان تا ڕۆژی پێنجشه‌م 22ی نیسان، هاتوچۆ له ته‌واوی ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا قه‌ده‌غه كرا.
ئاماژه‌ی كرد، "ته‌واوی ده‌روازه سنوورییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستانیش داده‌خرێن و ده‌وامی ته‌واوی قوتابخانه و زانكۆكانیش ڕاده‌گیرێن، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا ته‌نیا ڕێ به كردنه‌وه‌ی دوكان و ماركێته‌كان له هه‌شتی به‌یانییه‌وه تا پێنجی ئێواره ده‌درێت، ئه‌ویش به‌هۆی پێداویستی هاووڵاتییان و مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه."
زیاتر گوتی، به فه‌رمانی فه‌رمی ده‌وامی سه‌رجه‌م داوده‌زگاكانی حكوومه‌تیش له ناوچه‌كه‌دا ڕاگیراوه، هه‌موو ئه‌م ڕێكارانه دوای ئه‌وه هات ئاماره‌كان زۆر به‌رز بوونه‌وه، ده‌سته‌ی ته‌ندروستی له باكور و ڕۆژئاوای سووریا، توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یان نه‌ما.
شایانی باسه تا ئه‌مڕۆ ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ڕۆژئاوای كوردستان، گه‌یشتووه‌ته 12 هه‌زار و 437 كه‌س و تێیاندا 428 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه، هه‌زار و 378 هاووڵاتیش چاك بوونه‌ته‌وه.