له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌زری به‌هار، زۆركه‌س كێشه‌ی هه‌ستیاریان هه‌یه و چه‌ند نیشانه‌یه‌كی تووشبوونیان له هه‌ستیاری وه‌رزی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت، هاوكات ئێسته په‌تای كۆرۆنا رێژه‌ی تووشبوونی له هه‌ڵكشانه، بۆیه به‌هۆی لێكنزیكیی نیشانه‌كانیان ره‌نگه مرۆڤ لێی تێكه‌ڵ ببێ كه حاڵه‌ته‌كه‌ی چییه؟
تووشبووانی كۆرۆنا تایان هه‌یه
د. ته‌ها عه‌بدولحه‌مید، شاره‌زا له نه‌خۆشییه‌كانی سینگ و هه‌ستیاری و مامۆستای كۆلێجی پزیشكی له زانكۆی ئه‌زهه‌ر ده‌ڵێت، هه‌ستیاریی لووت له باوترین نه‌خۆشییه‌كانی وه‌رزی به‌هاره، له نیشانه‌كانی هاتنه‌خواره‌وه‌ی شله‌ی لووت و پژمین و سه‌رئێشه و ره‌نگه تووشی هه‌وكردنی قورگیش بێت، جیا له نه‌خۆشی تری وه‌رزی به‌هار، له‌وانه هه‌وكردنی گه‌ده و ریخۆڵه، له نیشانه‌كانی ئازاری سك و سكچوون و رشانه‌وه و گرژبوونی ماسولكه‌ی سك، كه ته‌نیا چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نن.
ئه‌و پزیشكه روونی كرده‌وه، هه‌روه‌ها ره‌بو یان نۆره‌ی هه‌ناسه‌ته‌نگی، یه‌كێكه له نه‌خۆشییه‌كانی به‌و وه‌رزه زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌ویه‌ش به‌هۆی گۆڕانی پله‌كانی گه‌رما، دووپاتی كرده‌وه، نیشانه‌كانی هه‌ستیاریی وه‌رزی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا هاوشێوه‌ن، به‌ڵام ده‌توانرێ لێكیان جیا بكه‌یته‌وه، له‌وانه له كۆرۆنا تووشبووان تایان هه‌یه.
ئاماژه‌ی كرد، له كۆرۆنا كۆكه‌ی وشك و زه‌حمه‌تی هه‌ناسه‌دان و ئازاری له‌ش و له‌شخاوی و بێتاقه‌تی دیارترین نیشانه‌كانن كه له هه‌ستیاری ئه‌وانه ده‌گمه‌نن.