به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌غدا بڵاو بوونه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ جه‌مال كه‌ربوولی سه‌رۆكی حزبی چاره‌سه‌ری عێراق كه حزبێكی سوننه‌یه، له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌ته‌وه خۆی و برازایه‌كی گیراون كه تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ره.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هێزێكی ته‌ناهیی سه‌ربه لیژنه‌ی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییه‌وه، جه‌مال كه‌ربوولی سه‌رۆكی حزبی چاره‌سه‌ری عێراق و برازایه‌كی به‌ناوی "لوئه‌ی" گرتووه.
ئه‌و لیژنه‌یه به‌رپرسه له نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و گرتنی وه‌زیران و به‌رپرسان و منداڵه‌كانیان ئه‌گه‌ر تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ر بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی رای گه‌یاندووه، ئه‌و هێزه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به فه‌رمانی لیژنه‌كه كه‌ربوولی و برازاكهیان گرتووه، گرتنه‌كه‌یشی به نووسراوی داواكاری گشتییه.
هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق له 16ی شوباتی ئه‌مساڵ، به‌ها عه‌لا جبووریی گرتووه كه سه‌رمایه‌دارێكی ناسراوه، ئه‌ویش به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی به‌پێی ماده‌ی 310 له یاسای سزادانی عێراق گیراوه، گه‌نده‌ڵییه‌كه له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانگاكانی عێراق كراوه.