یه‌كێك له نه‌ریته خراپه‌كان كه زۆرێك له مانگی ره‌مه‌زاندا پێڕه‌وی ده‌كه‌ن، راسته‌وخۆ دوای ژه‌می پارشێو ده‌خه‌ون، شاره‌زایان دووپات له گرنگیی پارشێو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام وریایی له‌و خووه خراپه ده‌ده‌ن و دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، پێویسته بوارێك دوای پارشێو هه‌بێت به‌ر له نوستن.
شاره‌زایانی بواری خۆراك ده‌ڵێن، پێویسته دوای خواردنی ژه‌می پارشێو، هه‌ندێك جووڵه و چالاكی ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ تووشی چه‌ند حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو و كاریگه‌ریی نه‌رێنی له فه‌رمانه‌ی له‌ش و چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك نه‌بێته‌وه.
باشتره به‌ر له دوو سه‌عات پێش نوستن پارشێو بخورێت
د. ئیمان فكری، شاره‌زای خۆراك و قه‌ڵه‌وی ده‌ڵێت، پارشێوكردن سوودی زۆری هه‌یه، به‌و مه‌رجه‌ی زیادڕۆیی تیادا نه‌كرێت، واته ژه‌مێكی سووك بێت وه‌ك ماست و په‌نیر و هێلكه، كه ئه‌وه‌نده وزه‌ی پێ بدات له كاتی به‌ڕۆژووبوون پێویستت پێیه‌تی، به‌ڵام نابێ راسته‌وخۆ دوای ئه‌و ژه‌مه بخه‌ویت، چونكه كاریگه‌ریی نه‌رێنی هه‌یه و ده‌بێته هۆی زیادبوونی كێشی له‌ش.
له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و حاڵه‌ته ئه‌و شاره‌زایه گوتی، له دیارترین زیانه‌كان تووشبوونه به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جكه‌ر و قۆڵۆن، بۆیه وا باشه تا سه‌عاتێك یان زیاتر، نه‌خه‌وی بۆ بواردان به هه‌رسكردنی خۆراك، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی قۆلۆنی ده‌مارگیریان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هه‌وكردن و بای سك نه‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها خۆت له خواردنی سووركراوه به دوور بگره، كه به‌دهه‌رسی و بای سك دروست ده‌كات.
ئه‌و شاره‌زایه روونی كرده‌وه، یه‌كێك له ئازاره‌كانیتری نوستن ر استه‌وخۆ دوای پارشێو، زیادبوونی كێشی له‌شه، چونكه نوستن وا ده‌كات خۆراكه‌كه به شێوه‌ی چه‌وری له له‌ش بنیشێت، هه‌روه‌ها گه‌ده‌ی پڕ كار له سی و هه‌ناسه‌دان ده‌كات، بۆیه وا باشتره به‌ر له دوو سه‌عات پێش نوستن پارشێو بخورێت.